دەستەیەک لە ئەڵمانیاوە "ئێشکگریی ئازادیی" ئەم هەفتەیە بەڕێوەدەبەن
ئێکشگریی ئازادی لە ٤٦٠هەمین هەفتەدا لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەردەوامیی هەیە و ئێشکگریی ئەم هەفتەیە لەلایەن دەستەیەک لە شارەکانی مانهایم و ساربروکنەوە بەڕێوەدەچێت.
ئێکشگریی ئازادی لە ٤٦٠هەمین هەفتەدا لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەردەوامیی هەیە و ئێشکگریی ئەم هەفتەیە لەلایەن دەستەیەک لە شارەکانی مانهایم و ساربروکنەوە بەڕێوەدەچێت.
بۆ بەدیهێنانیی ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و تێکشکاندنی گۆشەگیرییەکەى لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ەوە چالاکیی ئێشکگریی ئازادی دەستیپێکردووە. ئەو چالاکییە لە هەفتەى ٤٦٠هەمیندایە و هەر هەفتەیەک لەلایەن دەستەیەک لە کوردانی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت. ئەم هەفتەیە چالاکییەکە لەلایەن عەلی جان، کاشەم ئاگرمان، نەزیر بۆتان و ئیدریس رۆژئاوا، کە لە شارەکانی مانهایم و ساربروکنی ئەڵمانیاوە هاتوون بەڕێوەدەچێت.
عەلی جان بە ناوی گروپەکەوە وتەیەکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، ئەو چالاکییە بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و بۆ ئازادیی گەلی کورد بەڕێوەدەچێت. راشیگەیاند، "گەلی کورد بەم چالاکیی ئێشکگرییە بڕیاری خۆی بۆ تێکۆشان بۆ پیلانگێڕانی نێونەتەوەی و هاوکارەکانیان سەلماندەوە. دروشمی سەرەکیی ئێشکگرییەکە بەدیهێنانی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆیە. گەلی کورد بەم چالاکییە روونی کردووەتەوە، کە کلیلی چارەسەریی دۆزی کورد لە ئیمراڵیدایە".
عەلی جان رایگەیاند، بەهۆی دروشم و گرنگیی مێژووییەوە دەبێت خاوەنداری و پشتیوانی لە چالاکیی ئێشکگری بۆ ئازادی بکرێت و بۆ ئەوەی چالاکیی مانگرتن لە زیندانەکان لە دژی گۆشەکیری بە ئامانجەکەى خۆی بگات دەبێت کوردان لە ئەوروپا گوشار لەسەر سی پی تی دروست بکەن.
ژ.ت