دۆسیه‌ی كۆمه‌ڵكوژی ده‌ده‌ئۆگیولاری: دانیشتنه‌كه‌ دواخرا

دانیشتنی دۆسیه‌ی تایبه‌ت به‌ كۆمه‌ڵكوژی نه‌ژادپه‌ره‌ستانه‌ له‌ دژی بنه‌ماڵه‌ ده‌ده‌ئۆگیولاری دواخرا. یه‌كه‌م دانیشتنی دۆسیه‌كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر هه‌شت كه‌س كه‌ به‌ به‌رپرسیاری كۆمه‌ڵكوژی ده‌ده‌ئوگیولاری داده‌نرێن، له‌ هه‌شته‌مین دادگای سزای قورسه‌كانی قۆنیا

 

دوای هێرشی پۆلیس بۆ سه‌ر كه‌سوكاری بنه‌ماڵه‌ی ده‌ده‌ئوگیولاری ناوبڕ به‌ دانیشتنی دۆسیه‌كه‌ درابوو، دواتر ته‌نیا رێگه‌ به‌ ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتار، پارێزه‌رانی هه‌ردوولا و رۆژنامه‌نووسان درا.

پارێزه‌رانی بنه‌ماڵه‌ی ده‌ده‌ئوگیولاری باسیان له‌وه‌كرد كه‌ ئه‌وان ئه‌وه‌ قه‌بوڵ ناكه‌ن كه‌ چه‌تین ده‌ده‌ئۆگیولاری رێگه‌ی پێنه‌دراوه‌ به‌شداری دانیشتنه‌كه‌ بكات و داوایان كرد دانیشتنه‌كه‌ دوابخرێت.

داواكاری گشتیی داوای كرد كه‌ بڕیاربدرێت دانیشتنه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی داخراو به‌ڕێوه‌ بچێت.

ده‌سته‌ی دادگای بڕیاریدا كه‌ تۆمه‌تبارانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو به‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوی بمێننه‌وه‌ و دانیشتنه‌كه‌ بۆ 11ی شوبات دوابخرێت.

له‌ هێرشی نه‌ژادپه‌ره‌ستانه‌ له‌ دژی بنه‌ماڵه‌ی ده‌ده‌ئۆگیولاری خه‌ڵكی قه‌ره‌س حه‌وت كه‌س كوژرابوون.

هـ . ب