دۆسیەی موساعەنتەر بە هۆی بەسەرچوونی ماوەکەی هەڵوەشێنرایەوە

دەستەی دادگای تورک بڕیارەکەی لەبارەی دۆسیەی کوشتنی موسا عەنتەر نوسەر و رۆژنامەوانی کورد ئاشکراکرد. دادگا بە پاساوی بەسەرچووی ماوە و تێپەڕبوونی کات بڕیاری لەسەر هەڵوەشاندنەوەی دۆسیەکە دا.

ئاپێ موسا (عەنتەر) رۆژنامەوان و نوسەری کورد لە ٢٠ ی ئەیلولی ١٩٩٢ لەوکاتەیدا کە بۆ بەشداربوون لە فستیڤاڵی کولتوور و هونەردا دەهاتە ئامەد، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا کوژرا.

دۆسیەی موسا عەنتەر لەگەڵ دۆسیەی سەرەکی ژیتەم و ئایتەن ئۆزتورک کە لەساڵی ١٩٩٣دا لەلایەن مەحمود یەڵدرم بە ناوی کۆدی "یەشیل" کوژرابوو، تێکەڵ کرابوو و چاوەڕێبوون کە بکەوێتە بەر تێپەڕبوونی کاتەوە. ٣٠ ساڵ بە سەر ئەو تاوانەی بەرامبەر موسا عەنتەر کرا تێپەڕدەبێت. دانیشتنی دۆسیەی موسا عەنتەر لە شەشەم دادگای تاوانە قورسەکانی ئەنقەرە ئەنجامدرا و دەستەی دادگا بڕیاری خۆی لەبارەی دۆسیەی کوشتنی عەنتەر ئاشکرا کرد.

دادگا بڕیاریدا بە هۆی تێپەڕبوونی کات و بەسەرچوونی ماوە، دۆسیەکە دابخرێت و هەڵبوەشێنرێتەوە.

هـ .ب