دوای ڕێپێوانەکەی پاریس میتینگ دەستیپێکرد

ڕێێوانی پاریس بۆ یادکردنەوەی سێ ژنی شەهید کۆتایی هات. گەل و دەزگاکان دەستیان بە میتینگ کرد.

لەسەر بانگەوازی تەڤگەری ژنانی کوردی فەڕەنسا (تەژەکە – فە) و دەستەی کوردی دیموکراتی فەڕەنسا (جەدەکە – فە) بە هەزاران کەس بۆ سیاسەتمەدارانی ژن ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز کە لە پاریس شەهیدبوون کۆبوونەوە.

خانەوادەی شەهیدان، ئەندامانی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا، رەمزی کارتاڵ سەرۆکی کۆنگرەی گەل، بەسیمە کۆنجا، نوێنەرانی پارتە سیاسیەکانی فەڕەنسا و زۆر بزووتنەوەی سیاسی بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد.

لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی ' دادپەروەری و ڕاستی' ، 'بێدەنگی بە واتای هاوبەشی دێت' ، ' پیویستە سزانەدان کۆتایی بێت و دادپەروەری جێی بگرێتەوە' و ' ئەردۆغان فەرمانی کۆمەڵکوژیدا، پێویستە دادگایی بکرێت' وترانەوە.

دوای ڕێپێوانەکە کە کاتژمێرێک بەردەوام بوو، بە بەشداری زۆر سیاسەتمەداری فەڕەنسا ڕاگەیەنراو خوێندرانەوە و بەشداربووان قسەیان کرد.

ف.ق