دوایین دۆخی بەرەی منبج
گروپە چەتەکانی بەناو سوپای نەتەوەیی سوریا کە سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەرن، بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر منبج. ANF نوێترین دیمەنەکانی بەرەکان لەو شارە بڵاودەکاتەوە.
گروپە چەتەکانی بەناو سوپای نەتەوەیی سوریا کە سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەرن، بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر منبج. ANF نوێترین دیمەنەکانی بەرەکان لەو شارە بڵاودەکاتەوە.
گروپە چەتەکانی بەناو سوپای نەتەوەیی سوریای سەر بە دەوڵەتی تورک، بەردەوامن لە پەلامارەکانیان بۆ سەر منبج و چەند ناوچەیەکی دەوروبەری باشور و رۆژئاوای شارەکە بۆردومان دەکەن.
چەتەکان هەوڵی دزەکردنە ناو ئەو ناوچانە دەدەن و لەبەرامبەریشدا ئەنجومەنی سەربازی شارەکە دەپارێزێت و بە شێوەیەکی توند بەرپەرچی هێرشەکان دەداتەوە. تائێستا بە دەیان هەوڵی دزەکردنە ناو شارەکە تێکشکێندراون.
هەوڵەکانی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک بێ ئەنجامن، هەربۆیە تائێستاش ناوچە جیاجیاکانی شارەکە بە چەکی قورس، درۆن و تۆپ دەکرێنە ئامانج.
هێزەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق هەندێک گوندیان لەنێوان حەڵەب و منبج چۆڵ کردووە. پێکهاتەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج و هێزەکانی سوریای دیموکراتیکیش گەل لەبەرامبەر هێرشەکان دەپاڕێزن.
لە ناوچەکانی نێوان منبج-حەڵەبدا هێرشەکان بەردەوامن. ANF پەیوەست بە دۆخی دوایی لەو بەرانە، دیمەنەکان بڵاودەکاتەوە. گەلی هەرێمەس لەلایەن ئەنجومەنی سەربازی منبجەوە دەپارێزرێن و هەروەها شەڕڤانان پێداویستییەکانی گەلیش دابین دەکەن.
شەڕڤانان لە هەرێمەکە هەندێک خاڵی پشکنین و پارێزگارییان سازکردووە ولە دژی هێرشی چاوەڕوانکراویش، رێکاریی ئەمنییان گرتووەتەبەر.