دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە مۆنتپیلیر شەرمەزار کرا
هێرشی داگیرکەری و قڕکەری دەوڵەتی تورک له بەرانبەر کوردستان و بێدەنگی هێزە نێودەوڵەتیەکان بە چالاکیەک لە شاری مۆنتپیلیری فەڕەنسا شەرمەزارکرا.
هێرشی داگیرکەری و قڕکەری دەوڵەتی تورک له بەرانبەر کوردستان و بێدەنگی هێزە نێودەوڵەتیەکان بە چالاکیەک لە شاری مۆنتپیلیری فەڕەنسا شەرمەزارکرا.
هێرشی داگیرکەری و قڕکردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، لەلایەن کوردستانیان لە شاری مۆنتپیلیری فەڕەنسا شەرمەزارکرا.
کوردستانیان کە لە رۆژی هێرشەکەوە چالاکی ئەنجام دەدەن، ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی کۆمێدی کۆبونەوە. هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی مۆنتپیلیر قسەی کرد. ئاماژەی بە هێرشەکان کرد و وتی، لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا بۆسەر رۆژئاوا بە دەیان هاوڵاتی مەدەنی شەهید کران. هەردە بێدەنگی بەرانبەر هێرشەکان شەرمەزار کرد. و وتی، " بێدەنگی هاوکاری کۆمەڵکوژیەکانە."
دواتر دروشم وترانەوە و رێپێوان دەستی پێکرد.
ف.ق