دەوڵەتی تورک لە شاری بۆردیوکسی فەرەنسا ئیدانە کرا

داگیرکەری و هێرشی دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی کورد، گۆشەگیری و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی لە زیندانەکان، لە شاری بۆردیوکسی فەرەنسا بە رێکخستنی چالاکییەک ئیدانە کران.

رێپێوانەکە بە پێشەنگایەتیی ئەنجومەنی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە بۆردیوکس لە گۆڕەپانی بۆرسا رێکخرا.

پارتی سۆسیالیستی بندەستان (ئەسەپە)ش بەشداری چالاکییەکە بوو و پشتیوانی لە چالاکییەکە و ئامانجەکانی چالاکییەکە کرد.

لە چالاکییەکەدا هێرشە داگیرکەرییەکان و گوشارەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست بۆ سەر کوردان، گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و تاوانەکانی دژ بە مرڤایەتی لە زیندانەکانی تورکیادا ئیدانە کران.

لە دوای رێپێوانەکە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی رێکخرا و راگەیاندراوی چالاکییەکە خوێندرایەوە و تیایدا ئامانجەکانی چالاکییەکە و داواکانیان و تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی کورد رون کرابویەوە.

ژ.ت