دەوڵەتی تورک لە ئەدەنە ٢ کەسی زیندانیکرد

لە ئەدەنە ٢ کەس برانە دادگا و بە هەڵبەستنی درۆ بۆیان و بە پاساوی ئەوەى "ئەندامی رێکخستنن" بوون و "یارمەتیی رێکخستنیان" داوە بڕیاری زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنرا.

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکی داواکاری گشتیی کۆماری لە ئەدەنە ٢ کەس بە ناوەکانی ئە.گ و گ.ئە، کە هاوژینی یەکترن و دوێنێ لە ئیستەنبول دەستگیرکرابوون، بران بۆ ئەدەنە و لە دوای تەواوبوونی کاروبارەکانیان لە ئاسایشی ئەدەنە، رەوانەی دادگا کران و لە دادگا لەسەر بنەمای درۆ هەڵبەستراوەکانی داواکاری گشتی بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخستن" و "یارمەتیدانی رێکخستن" رەوانەی لقی دادگای سزاکانیان کردن.

ئە.گ و گ.ئە لە لقی دادگای سزاکانی ئەدەنەدا و لەسەر درۆهەڵبەستراوەکانی داواکاری گشتیی دەوڵەتى تورک سزای زیندانیکردنیان بۆ دەرکرا.

ژ.ت