دەوڵەتی تورک زیندانیی سیاسی بارش کەڤەی لە زینداندا کوشت

زیندانی سیاسی بارش کەڤە لە زیندانی جۆری تیی ناوچەى ئاکچاداغ لە مەلەتییە ماوەی هەفتەیەک بوو خرابووە ژووری تاکەکەسیی و لەوێ کوشتیان.

بارش کەڤە تەمەن ٢٥ ساڵ لە زیندانی جۆری تیی ناوچەى ئاکچاداغ لە مەلەتییە لە ژووری تاکەکەسی دا کوژرا.

بەڕێوبەرایەتی زیندانەکە کاتژمێر ٢٢:٠٠ تەلەفونی بۆ بنەماڵەى کەڤە لە ناوچەی شاخی پارێزگای وان کردووە و بانگەشەی ئەوەیان کردووە، بارش کەڤە خۆی کوشتووە.

بنەماڵەى کەڤە لە ناوچەى شاخی پارێزگای وانەوە بەرەو مەلەتییە بەڕێکەوتن.

کەڤە ئیلککان برای بارش کەڤە وتی، دوایینجار ڕۆژی هەینی ١٦ی ئەیلول بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ بارش کەڤە کردووە و هیچ حاڵەتێکی نەرێنی و خراپی نەبووە.

بارش کەڤە سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێنرابوو و لە شاری ئەدیرنە زیندانیکرابوو. کەڤە ٥ مانگ پێش ئێستا دوورخرایەوە بۆ زیندانی ئاکچاداغ لە مەلەتییە. بە بیانوی 'تاوانی دیسیپلین' بۆ ماوەی هەفتەیەک خستبویانە ژووری تاکەکەسی و لە ژووری تاکە کەسیدا کوشتیان.

ژ.ت