دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دویسبورگ شەرمەزار کرا

بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی ژنانی ئاسیا یوکسەل لە دویسبورگ بە مەبەستی شەرمەزارکردنی کۆمەڵکووژی دەوڵەتی تورک لە حەسەکە چالاکییەک سازکرا و کۆمەڵکووژی شەرمەزار کرا.

بەمەبەستی شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک کە لە ١٨ی ئاب لە گوندی شەمۆکی سەر رێگای تل تەمر و حەسەکەی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامیدا و چوار منداڵ کوژران، بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی ژنانی ئاسیا یوکسەلی دویسبورگ لەبەر فرومی دویسبورگ چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکییەکەدا وێنەی ئەو منداڵانەی کوژران، بەرزکرایەوە.

چالاکییەکە بە رێزگرتن لە گیانی شەهیدان دەستیپێکرد. لە چالاکییەکەدا هێرشە داگیرکاری و کۆمەڵکووژییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەرمەزار کران.

لە چالاکییەکەدا وترا کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە بێ گوێدان بەوەی کە منداڵ، ژن و بەساڵاچوون مرۆڤەکان دەکوژێت و داوای هەستیارییان لە رای گشتی کرد.

چالاکییەکە بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.

هـ . ب