دەیان هەزار کەس لە ئەنتاڵیا نەورۆزیان پیرۆز کرد

نەورۆزی ئەنتاڵیا بە بەشداری دەیان هەزار کەس و بە جۆشوخرۆشەوە پیرۆزکرا.

نەورۆزی ئەنتاڵیا بە بەشداری دەیان هەزار کەس و بە جۆشوخرۆشەوە پیرۆزکرا. ئاهەنگەکە بە درووشمی "کاتی ئازادی و سەرکەوتنە" پیرۆزکرا، لە پەیامەکاندا داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.

بەشداربووان درووشـمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە. ئاهەنگەکە بە گۆرانی کوردی دەستی پێ کرد.

کاندیدی دەم پارتی بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی ئەنتاڵیا نەسیبە باهادیر گوتی: "بە دەنگی ژنان دەڵێین: "ژن، ژیان، ئازادی".

کاندیدی دەم پارتی بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی ئەنتاڵیا، کەمال بولبول تیشکی خستەسەر کۆبوونەوەی دەوڵەتی تورک و عێراق و پەدەکە، هەروەها سەردانی شاندی تورک بۆ واشنتۆن، گوتی: "دەیەوێت بۆ کوشتنی کوردان ڕێگەپێدان وەربگرێت. ٣٠ هەزار مرۆڤ لەم گۆڕەپانەن. نەورۆزی ئەنتاڵیا نەورۆزی کۆتاییە. هەر دەنگێک لە ئەنتاڵیا دەدرێت، هەڵوێستە دژی گۆشەگیری ئیمراڵی، سڵاوکردنە لە سیاسەتمەدارانی زیندانیکراو، ناڕەزایەتییە بەرامبەر قەیومەکان".

پاشان پەرلەمانتاری  دەم پارتی ساروخان ئۆلوچ نەورۆزی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەڤاڵەکانی لە ئیمراڵی پیرۆز کرد، نەخشەڕێگای نەورۆزی ٢٠١٣ ی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی بیرخستەوە و گوتی: "ئێمە ئەو ڕۆژە لەپشتی ئەو نەخشەڕێگای ئاشتییە بووین، پاش ١١ ساڵ ئێمە لە ئەنتاڵیا پشتگیری لەو نەخشەڕێگایە دەکەین. ئەو مرۆڤەی هۆش و فیکری بۆ ئاشتی تەرخانکرد، ئێستە لە ئیمراڵی لەژێر گۆشەگیرییەکی نایاسایی و نامرۆڤایەتیدایە".

ئۆلوچ بانگەوازی لە دەسەڵات کرد بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری و هەنگاونان بۆ ئاشتی و دانوستانی ئازادی، گوتی: "ئێمە هەرچەند دەڵێین ئاشتی، ئەردۆگان دەڵێت شەڕ و پێکدادان. ئێمە ڕووبەڕووی دوژمنایەتی و بەدکارییەکی ڕێکخراو دەبینەوە. دژی ئەمە تێکۆشانی ئاشتی ڕێکخراومان پێشخست و هێشتاش بەردەوامین. دەسەڵات دەیەوێت گەلێک لەناوبەرێت کە نوێنەرایەتی ڕۆحی ئازادی دەکات. بەڵام ئەمڕۆ گەل لە ئاهەنگی نەورۆز وەڵامی دایەوە".

دایکانی ئاشتی ئاگری نەورۆزیان کردەوە و ئاهەنگەکە بە هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.