دەستپێشخەریی نێونەتەوەیی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، ئاشتی بۆ کوردستان' راگەیەندراووێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "دوای تێپەڕبوونی ٢٥ ساڵ بە سەر بەدیلگیرانی و بە ماوەیەکی کەم بەر لە ٧٥ەمین ساڵرۆژی لەدایکبوونی، ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان لەهەموو کات زیاتر بووەتە بابەت و دۆخێکی پێوسیت و بەپەلە. بەڵام ئەم بابەتە تەنیا پەیوەست نییە بەوەوە. بابەتێکە پەیوەندی بەوەوە هەیە کە کۆتایی بەم شەڕە بهێندرێت و کۆمەڵگە لە مشتی ئاسنینی دەوڵەت رزگار بکرێت".
لەناو ئەو کەسانەی راگەیەندراوەکەیان واژۆکردووە ناوی چەندین براوەی خەڵاتی نۆبڵ و نوسەر، پەرلەمانتار، هونەرمەند، ئەکادیمی و یاساناس لە وڵات و کیشوەرە جیاجیاکانەوە بەدی دەکرێن.
لە راگەیەندراوەکەدا بە بیرهێنراوەتەوە، کە بەر لە ١٥ ساڵ لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ عەبدوڵا ئۆجالان لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنێکی ناتۆ لە شاری نایروبی کینیا رفێندرا و لەوبارەوە راگەیەندراوە، "جارێکی دیکە ئەو هاوکارییە نێونەتەوەییەی کە رێگەیدا بە رفاندن و زیندانی کردنی ئەو شەرمەزار دەکەین. لە هەمان کاتدا ئێمە هاوکاری نێونەتەوەیی شەرمەزار دەکەین کە مۆڵەت و رێگە بە شەڕی هێرشکارانەی تورکیا و داگیرکردنی زۆر وڵاتی دراوسێ دەدات. لەم ساڵیادەدا کە ٢٥ ساڵ بە سەر رفاندنی ئۆجالان تێپەڕ دەبێت و لەسەروبەندی پیرۆزکردنی ٧٥ەمین ساڵیادی لەدایکبوونیدا، لە هەمان کاتدا دەرفەتێکی گرنگە کە لێکۆڵینەوە لەو سەرکەوتنانەی ئۆجالان بکرێت کە لەناو هەلومەرجی بێدەرفەتیدا لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی بە دەستیهێناون.
شیمانەی ئەوە دەکرا کە وەک کەسێک ملکەجی سیستەم بێت و خۆبەدەستەوەدان قەبوڵ بکات، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەو بەرامبەر بە گۆشەگیری وەستایەوە، هەرگیز نەبەزی و بەها و سەنگی ئەو زیاتر بوو، ئەندێشە و فەلسەفەی خۆی، پێشنیارە سیاسیەکان لە چەندین کتێبدا بەرجستە کرد".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەڕوو، کە دەستکەوتە سیاسیەکانی عەبدوڵا ئۆجالانیش لە هەمان ئاستدا گرنگن و ئەوە خراوەڕوو، "نەک هەر بزوتنەوەی ئازادیی کوردی سەرلەنوێ رێکخستەوە و هەل و دەرفەتی بۆ شۆڕشی رۆژئاوا خوڵقاند، ئەندێشەکانی لەهەمان کاتدا هەدەپەی بونیادنا و وایکرد کە لە باکووری کوردستان و تورکیا هاوسەنگی هێزی لە دژی ئاکەپە و ئەردۆغان هەژاند و گۆڕانکاری بەسەردا هێنا. هەروەها دوای قڕکارییەکانی دەوڵەتی ئیسلامی، رۆڵێکی گەورەی گێڕا بۆ ئەوەی ئێزدییەکان بتوانن پرۆژەی خۆبەڕێوەبەری خۆیان بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە".
'ئازادی بۆ گەلان زۆر گرنگە'
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە گرنگی هەڵمەتی ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کراوە و لەو رووەوە هاتووە، "هەوڵەکانی سەرخستن و هێنانەدی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان واتایەکی زۆر گرنگی هەیە؛ ئۆجالان لەبەر ئەوەی هەم هێمای گۆڕانکاری پێشکەوتنخوازانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، هەمیش کاراکتەرێکی گرینگە، ئازادی ئەو کاریگەری دەخوڵقێنێت. ئەوەش نەک هەر بە واتای ئازادی زیندانیانی سیاسی دیکەیە، لە هەمان کاتدا گۆڕانکاری شۆڕشگێڕی و دیموکراتیک لەسەر بنەمای ئەندێشەکانی ئەو، بەرەوپێش دەبات. ئەندێشەکانی رێگەی رزگاربوون و دەرچوون لە قەیرانەکانی هەرێمەکە و جیهان نیشان دەدات. ئازادی ئەو، تێکۆشان لە دژی دەوڵەت نەتەوە پەرستی قڕکەر بەهێز دەکات، ئازادی هەموو کەس 'لەوانە ئازادی ئێوەش' زیاد دەکات.
ئەرکی جێبەجێکردنی ئەوەش دەکەوێتە ئەستۆی هەموومان. هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ، خۆپیشاندان، مانگرتن لە خواردن، هەوڵی یاسایی و سیاسی زۆرمان خستەگەڕ، بەڵام تائێستا نەمانتوانیوە ئازادی بکەین. لەگەڵ نزیکبوونەوەی ٧٥ەمین ساڵرۆژی لەدایکبوونی ئۆجالان و هێرشە کوشندەکانی سەر کوردان، پێویستی خێرا و بەپەلە بە سەرخستنی تێکۆشان بۆ ئازادی ئەو و گۆرینی رەوتی رووداوەکان هەیە. ئۆجالان سەرباری دژواری و تەنگوچەڵەمە گەورەکان سەرکەوتنی یەکجار کاریگەری خوڵقاند. دەبێت ئێمەش بەو جۆرە بکەین؛ کتێبەکانی بخوێنینەوە، خۆمان بەرێکخستن بکەین، بەشداری هەڵمەتی ئازادی ئۆجالان بکەین، ئێستا بەشداربین لە تێکۆشان بۆ ئازادی ئەو ئازادی خۆمان".
ناوی ئەو کەسانەی راگەیەندراوەکەیان واژۆکردووە:
مایرێد کۆریگان-ماگوایر (خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی، ئێرلەندا)، داریۆ فۆ (خەڵاتی نۆبڵ لە ئەدەب، ئیتاڵیا)، ئەدۆلفۆ پێرێز ئێسکیڤێل (خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، ئەرجەنتین)، خۆسێ ڕامۆس-هۆرتا (خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، تیمۆری ڕۆژهەڵات)، خۆسێ ساراماگۆ (خەڵاتی نۆبڵ لە ئەدەب، پورتوگال)، دامەزراوەی دانیێل میتران (دامەزراوەی فەرەنسا لیبرتێ، فەرەنسا)، ڕامسی کلارک (فۆڕم. داواکاری گشتی، ئەمریکا)، ئوری ئەڤنێری (گوش شاڵۆم، ئیسرائیل)، نوام چۆمسکی (زمانناس، فەیلەسوف و بیرمەند ئەمریکا) ، ئالان لیپیتز (پەرلەمانتاری ئەوروپا، فەرەنسا)، پێدرۆ مارسێت کامپۆس (پەرلەمانتاری ئەوروپا، ئیسپانیا)، لۆرد ئێریک ئاڤێبێری (ماڵی لۆردەکان، بەریتانیا)، هاری کۆهین (پەرلەمانتاری پارتی کرێکاران، بەریتانیا)، سینۆگ دافیس (پەرلەمانتار، وێڵز، بەریتانیا)، لۆرد ڕیمۆند هیڵتۆن (ئەنجوومەنی لۆردەکان، بەریتانیا)، لۆرد جۆن نیکۆڵاس ڕیا (ئەنجوومەنی لۆردەکان، بەریتانیا)، وەلید جومبلات (سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی پێشکەوتنخوازی، لوبنان)، ڕودی ڤیس (پەرلەمانتاری پارتی کرێکاران، بەریتانیا) پاوڵ فلین (پەرلەمانتاری پارتی کرێکاران، بەریتانیا )، مایرێد کین (سین فاین، ئێرلەندای باکوور)، دۆمێنیکۆ گالۆ (فۆڕم. سیناتۆر، ئیتاڵیا)، لیڤیۆ پێپینۆ (ماجیستراتورا دیموکراتیک، ئیتاڵیا)، زابیێر ئارزالوز (سەرۆکی پی ئێن ڤی، ئیسپانیا)، تۆنی بێن (پەرلەمانتاری پارتی کرێکاران، بەریتانیا)، ئالان کالێس ( سەرۆکی MRAP، فەرەنسا)، جیانا نانینی (گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر، ئیتاڵیا)، جیرالدین چاپلین (ئەکتەر، ئیسپانیا)، دەیڤید ماکدۆوال (نووسەر، بەریتانیا)، دیتریش کیتنەر (هونەرمەندی کابارێ، ئەڵمانیا)، ئەلیس واکەر (نووسەر، ئەمریکا)، فرانکا ڕامێ (نووسەر و ئەکتەر، ئیتاڵیا)، کریس کوچێرا (نووسەر، فەرەنسا)، پڕۆفیسۆر. د. ژان زیگلێر (پەرلەمانتار، سویسرا)، )، پڕۆفیسۆر. د. ئەنجێلا دەیڤس (زانکۆی کالیفۆرنیا، سانتا کروز، ئەمریکا)، پڕۆفیسۆر. د. نۆرمان پایچ (یاسای نێودەوڵەتی، ئەڵمانیا)، پڕۆفیسۆر. د. وێرنەر ڕوف (یاسای نێودەوڵەتی، ئەڵمانیا)، پڕۆفیسۆر. د. گێرهارد ستۆبی (یاسای نێودەوڵەتی، ئەڵمانیا)، هانس برانشاید (مێدیکۆ ئینتەرناشناڵ، ئەڵمانیا)."
هـ . ب