دیداریان لەگەڵ پارێزەران و بنەماڵە لە رێبەری گەلی کورد قەدەغەکرد
ئاشکرابوو کە جارێکی دیکە قەدەغەی دیدار لەگەڵ پارێزەران و بنەماڵە بەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا سەپێندراوە، کە لە ژێر گۆشەگیری تونددایە.
ئاشکرابوو کە جارێکی دیکە قەدەغەی دیدار لەگەڵ پارێزەران و بنەماڵە بەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا سەپێندراوە، کە لە ژێر گۆشەگیری تونددایە.
رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ١٩٩٩ بەدواوە لە ئیمراڵی لە دۆخی گۆشەگیریدا زیندانی کراوە. ماوەی سێ ساڵە هیج زانیارییەکی لەبارەیەوە بەردەست نییە. داواکارییەکان بۆ ئەنجامدانی دیدار ماوەیەکی زۆرە بێ وەڵام دەهێڵدرێنەوە. هیچ هۆکارێکیش بۆ ئەوە دیاری ناکرێن. هەرچەندە بە رێگریی هەڕەمەکی و سیستماتیک، ماوە ماوە هۆکارەکە وەک سزای دیسپلین نیشان دەدرێت، ئەوەش دوای چەندین هەفتە و مانگ بە پارێزەران رادەگەیەندرا.
بە بێ ئەوەی هۆکارەکە روونبکرێتەوە، تانەکان رەتدەکرێنەوە
لە دژی قەدەغەی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەران لە دوایین نمونەدا ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ سەردانی دووەم دادگای جێبەجێکردنی سزای بورسا کرا. سەردانی پارێزەران بە پاساوی قەدەغەی دیدار لەگەڵ بنەماڵە بۆ ماوەی سێ مانگ رەتکرایەوە. سەبارەت بە ناوەرۆکی بڕیاری رەتکردنەوەکە هیچ زانیارییەک بە پارێزەران نەدراوە. تەنیا ئەوە وتراوە " سزای دیسپلین" کاری پێدەکرێت. پارێزەران بە مەبەستی هەڵگرتنی بڕیارەکە لە ١٠ی کانونی دووەمی ئەمساڵدا تانەیان پێشکەش بە یەکەمین دادگای سزا قورسەکانی بورسا کرد. دادگا لە هەمان رۆژدا بە هەمان پاساو تانەی پارێزەرانی رەتکردەوە.
پارێزەران دوای بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتی مەرەش کە کاریگەری گەورەی کردە سەر زۆر شار، بەمەبەستی دیداری پارێزەران و بنەماڵەکان سەرلەنوێ داواکارییان پێشکەش کرد. پارێزەران بۆیان دەرکەوت کە لە ٢٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ بۆ ماوەی سێ مانگ لەبارەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و موەکیلەکانی دیکەیان عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاشدا بڕیاری قەدەغە لەگەڵ سەردانیکەران دراوە و بڕیاری قەدەغەکە لە ١٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣ یەکلایی بووەتەوە. پارێزەران سەرباری ئەوەش بەمەبەستی دیدار هەفتەی دوو جار و بنەماڵەکانیش هەفتەی یەک جار سەردانیان ئەنجامداوە.
پارێزەران لە ٦ی نیسانی ٢٠٢٣دا بە جیاجیا داواکارییان پێسکەس بە داواکاریی گشتیی کۆماری بورسا و زیندانی جۆری ئێف بە ئاسایشی بەرزری ئیمراڵی کرد. داواکرییەکان رەوانەی یەکەمین دادگای جێبەجێکردنی سزای بورسا کران و دادگا لە ١٢ی نیساندا داواکرییەکان بۆ دیدار و تانەکانی پارێزەرانی رەتکردەوە. سەرباری ئەوەی بریاری قەدەغەی پێشوو هێشتا تەواو نەببوو دادگا دەستنیشانی کرد کە لە ١٥ی ئاداردا بەمەبەستی قەدەغەی دیدار لەگەڵ سەردانیکەران لە زیندانی جۆری ئێف بە ئاسایشی بەرزی ئیمراڵی بڕیارێکی دیکەیان داوە، بریارەکە لە ٣٠ی ئاداردا یەکلایی بووەتەوە و بەو هۆیەشەوە داواکارییەکان بۆ ئەنجامدانی دیدار رەتکراونەتەوە.
پارێزەران لە ١٤ی نیساندا ئەو بڕیارەیان بردە یەکەم دادگای سزا قورسەکانی بورسا. دادگا تانەی پارێزەرانی لە ٣٠ی نیساندا رەتکردەوە و بریارەکە یەکلا بووەوە. بەوەش لەبارەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بریارێکی نوێی قەدەغەی دیدار لەگەڵ بنەماڵەکان دراوە.
٢٦نیسان قەدەغەی نوێی شەش مانگە دەرچوو
هەروەها سەرباری ئەوەی بڕیاری قەدەغەی دیدار لەگەڵ پارێزەران کە لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ یەکلاببووەوە، کۆتایی هاتووە، نە داواکاری گشتی و نە بەڕێوەبەرایەتی زیندان هیچ وەڵامێکی داواکارییەکانیان نەداوەتەوە.
پارێزەران بۆ دیداری پارێزەران و موەکیلەکەیان لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٣دا سەردانی دادگای جێبەجێکردنی سزای بورسایان کرد. بەڵام دادگا وەڵامی سەرلێدانەکەی نەدایەوە. لە بری دادگەری، یەکەمین دادگای سزا قورسەکانی بورسا ئاگاداریکردنەوە بۆ پارێزەران رەوانە کرا. لە ئاگادارییەکەدا ئامژە بە بڕیاری ٣یەمین دادگای سزاکانی بورسا درا.
لە بڕیاری ئاگادارکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە لەبارەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە بریارێکی نوێی قەدەغەی ئەنجامدانی دیدار بۆ ماوەی ٦ مانگ دەرچووە.
ئەوەش زانراوە کە پارێزەران لە دژی بڕیارەکانی قەدەغەی دیدار لە دادگای دەستووری هەمیشەیی داوای کەسییان تۆمار کردووە.
هـ . ب