دیلەکچی: بەردەوامی گۆشەگیری گومان لەسەر دڵسۆزی بۆ پرۆسەکە درووستەکات

هاوسەرۆکی وانی دەم پارتی وەیسی دیلەکچی باسی لەوەکرد وێڕای ئەنجامدانی دیدارەکان بەڵام گۆشەگیری هەر بەردەوامە و گوتی: "بەردەوامی ئەم دۆخە دەبێتە هۆکاری درووستبوونی گومان لەسەر دڵسۆزی و بەدەمەوەچوونی پرۆسەکە."

وەیسی دیلەکچی

لەسەر بانگەوازی دەوڵەت باخچەلی کە هاوبەشی هاوپەیمانێتی کۆمارییە لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤دا گفتوگۆکان لەسەر قۆناغی نوێی چارەسەری هاتەئاراوە. لە لایەکی دیکەوە سیاسەتی قڕکاری سیستەمی گۆشەگیری کە ماوەی ٢٥ ساڵە لە ئیمراڵییدا بەڕێوەدەبرێت، بە هەموو نایاساییەکانی خۆیەوە بەردەوامە. هێشتا بە پاساوی 'گۆشەگیری' ڕێگە بە بنەماڵە و پارێزەرانی ڕێبەر ئاپۆ نادرێت دیدار ئەنجام بدەن. مافە یاسایی و کەسییەکانی ڕێبەر ئاپۆ کە لە ژوورێکی تاکە کەسی ئیمراڵییدا زیندانی کراوە، بە تەواوەتی زەوتکراوە.

هاوسەرۆکی دەم پارتی وەیسی دیلەکچی دەربارەی پێکهێنانەکانی ئیمراڵی و دەستپێکردنی پرۆسەی نوێی چارەسەری بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد.

دیلەکچی بیری هێنایەوە لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ەوە، واتا لە ماوەی سێ مانگدا سێ دیدرا لە ئیمراڵییدا ئەنجامدراوە و دەستنیشانیکرد بە گوێرەی یاسا بنەڕەتییە کاراکانی تورکیا، هەرشتێک ڕووبدات هەر دەبێت مافە بنەڕەتی و سەرەتاییەکانی ئەو زیندانیانە دەستبەر بکرێت کە لە زیندانەکانی تورکیادان و بە هیچ شێوەیەک نابێت ئاستەنگی ئەو مافانە بکرێت.

'گۆشەگیری بەردەوامە، ناتوانین باسی چارەسەر بکەین'

وەیسی دیلەکچی ئاماژەی بەوەکرد کە تورکیا لە کەسێتی بەڕێز ئۆجالاندا قەدەغەی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرانی ئەنجام دەدات و گوتی: "هەرچەندە لە ماوەی ٣ مانگی دواییدا ٣ چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان ئەنجام دراوە، گۆشەگیریش هێشتا بەردەوامە. بەڕێز ئۆجالان ناتوانێت لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرانی چاوپێکەوتن ئەنجام بدات. هەتاوەکو دەرگاکانی ئیمراڵی داخرابن، ناتوانین باسی چارەسەری پڕۆسەکە بکەین".

دیلەکچی ئاماژەی بەوەشکرد کە دەبێت ئاستەنگییەکانی پێش ئیمراڵی هەڵبگیرێن و بەمجۆرە بەردەوامبوو: "پێویستە یاسا لەو چوارچێوەدا جێبەجێ بکرێت و هەمووکەس سود لە مافەکانی وەربگرێت. ئەگەر چارەسەری دەخوازن دەبێت هەنگاوی ڕوون بنێن. هەم باسی ئاشتیی دەکەن و هەم گۆشەگیری بەردەوامە، ئەمە دڵسۆزی لە بەرانبەر پڕۆسەکە دەخاتەوە گومانەوە. فشار و ئۆپراسیۆنەکان بەردەوامە. چاوەڕوانی کۆمەڵگە دڵسۆزییە، ڕاستیی بەڕێوەبردنی پڕۆسەکەیە".

دیلەکچی باسی لەوەکرد بۆ ئەوەی پڕۆسەکە بە شێوەیەکی باش بەرەو پێشەوە بچێت، پێویستە چاوپێکەوتنی بەڕێز ئۆجالان لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرانی دەست پێ بکات و گوتی: "دەبێت دەست لە سیاسەتی فشار هەڵبگرن. دەبێت نزیکایەتی کە متمانە بە کۆمەڵگە ببخشێت، پێش بکەوێت. هیوادارین ئەم هەلومەرجانە بگۆرێن و زەمینەیەک کە متمانە بە کۆمەڵگە ببخشێت دابمەزرێت".