لە بەرخۆدانەکانی بەنداوی تشریندا تا ئێستا ٢١ کەس شەهید بوونە

بە پێی کۆتا ئاماری دەستەی تەندرووستی ئیدارەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تا ٢٢ی کانوونی دووەم لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا بۆسەر هاوڵاتییانی مەدەنی بەندوای تشرین ٢١ کەس شەهید بوونە و ٢٠٣ کەسیش بریندار بوون.

گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ پاراستنی بەنداوی بەرخۆدان (تشرین) دوابەداوی هێرشەکانی قڕکەرەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی کە لە ٨ی کانوونی دووەمەوە دەستیپێکردووە، بە شێوەی سەفەربەری بەرخۆدانیان بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین و پاڵپشتیکردنی شەڕڤانانی قەسەدە ڕاگەیاندووە.

گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەموو کانتۆنەکانییەوە بە کاروان ڕوو لە بەنداوی تشرین دەکەن. دەوڵەتی تورکی داگیرکەریش لە ترسی ئیرادەی پۆڵاینی گەل بە هەموو شێوەیەک هێرشی دڕندانە و تاوانی جەنگی لە بەرانبەر هاوڵاتییانی مەدەنی ئەنجام دەدات.

لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی سەر بەنداوی تشرین بە پێی کۆتا ئاماری دەستەی تەندرووستی ئیدارەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دیاری کردووە تا ٢٢ی کانوونی دووەم ٢١ کەس شەهید بوونە و ٢٠٣ کەسیش بریندار بوون.