لە بۆردوومانی سوپای تورکدا لە باتیفا بۆسەر پاسەوانی سنوور قوربانی لی کەوتووەتەوە

سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەگەڵ هێرشەکانی بۆسەر گەریلادا لە شارەدێی باتیفا، بۆردوومانی خاڵێکی پاسەوانی سنووری عێراق لە گوندی شیلانی سەر بە شارەدێی باتیفا کرد.

هێرشی داگیرکاری

بە پێی ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، سوپای داگیرکەری تورک لە چوارچێوەی پیلانگێڕییەک بۆ ڕەشکردنی ناوی گەریلا بۆردوومانی خالێکی پاسەوانی سنووری عێراق لە گوندی شیلانی سەربە شارەدێی باتیفای شارۆچکەی زاخۆ لە پارێزگای دهۆک کرد.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ شەڕ و پێکدادان لە نێوان گەریلاکانی ئازادیی کوردستان و سوپای داگیرکەری تورک کە چەندین بنکە و بارەگای سەربازییان لەو سنوورە هەیە ڕوویداوە، لەو کاتەدا سوپای داگیرکەری تورک بە هاوەن بۆردوومانی خاڵێکی هێزی پاسەوانی سنووری عێراق کە بنکەکە نزیکی شوێنی پێکدادانەکە بووە کردووە.

سەرچاوەکە دەستنیشانی کردووە، بەهۆی بۆردوومانەکەوە دوو پاسەوان کوژراون و دانەیەکی دیکەش برینداربووە.