لە حومس چەتەکان کۆمەڵکوژییان ئەنجامدا و ٢٢ کەسیان کوشتووە
لە شاری حومس لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا لە ئەنجامی هێرشی چەتەکان دژی عەلەوییەکان، شیعە و مورشیدیەکان ٢٢ کەس کوژران و بە دەیان کەسیش بریندار بوون.
لە شاری حومس لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا لە ئەنجامی هێرشی چەتەکان دژی عەلەوییەکان، شیعە و مورشیدیەکان ٢٢ کەس کوژران و بە دەیان کەسیش بریندار بوون.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر)ڕایگەیاندووە، بەهۆی هێرشی چەتەکانەوە لە شاری حومس ٢٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و بەدەیان کەسیش برینداربوون.
بەپێی ئاماری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، گرووپە چەکدارە ناوخۆییەکانی سەر بە هەتەشە لە ماوەی ٧٢کاتژمێری ڕابردوودا هێرشێکی پاکتاوکردنیان لە گوندەکانی عەلەوی، شیعە و مورشیدیەکان ئەنجامداوە. لە ئەنجامی پێشێلکارییەکاندا ٢٢ کەس کوژراون و بەدەیان کەسیش بریندار بوون.
هەروەها ڕوانگەی سووری مافەکانی مرۆڤ، ڕایگەیاند کە بەدەیان کەس لەو گوندانەدا ڕفێندراون، بێ ڕێزیان پێکراوە. ئەشکەنجە دراون، بێ ڕێزی بە هێما ئایینییەکانیان کراوە، کۆمەڵکوژ کراون و تەرمی کوژراوەکان شێوێندراوە.