بەرخۆدانی بەنداوی تشرین لە ١٧هەمین ڕۆژییدا بەردەوامە
دانیشتوانی دێرەزوو، تەبقە و ڕەقە بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە چالاکی ئێشکگرییدان.
دانیشتوانی دێرەزوو، تەبقە و ڕەقە بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە چالاکی ئێشکگرییدان.
گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتیی سووریا بە ئامانجی پاراستنی بەنداوی تشرین و نیشاندانی دژایەتیان لە بەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، لە ٨ی کانوونی دووەمەوە لە چالاکی ئێشکگریین لە بەنداوی تشرین.
دوێنێ بە سەدان لە هاوڵاتییانی کانتۆنەکانی دێرەزوور، تەبقە و ڕەقە لەگەل شاندێکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتیی سووریا گەشتنە بەنداوەکە.
کاتێک گەل گەشتە بەنداوەکە، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کرد. لە ئەنجامدا هاوڵاتییەک شەهید بوو و دەیان کەسیش بریندار بوون.
لە هێرشەکان لەسەر خۆپیشاندەرانی لە بەنداوی تشرین تاوەکو ئێستا ٢١ کەس شەهید بووە.