هێرشەکانی سەر تشرین لە ئەسینا شەرمەزارکران

ناوەندی کەلتووری کوردی دیموکراتیکی ئەسینا، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بۆ سەر بەنداوی تشرین شەرمەزار کرد.

ناوەندی کەلتووری کوردی دیموکراتیکی ئەسینا بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر بەنداوی تشرین ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە، لە ڕاگەیاندراوەکەدا پانکارتی " Defend Rojava " و درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، ڕاگەیاندراوەکە خوێنرایەوە و تیشک خرایەسەر هێرشە دڕندانەکانی سەر بەنداوی تشرین و بە ئامانجگرتنی دەسکەوتەکان، گوترا: " ئێمە هێرشی سەربازی و هێرش بۆ سەر گەلەکەمان و کولتوورەکەمان و زمانەکەمان قبوڵ ناکەین. ئێمە بەرامبەر ئەم هێرشانە بەرخۆدان دەکەین. هەبوونی تورکیا لە هەرێمەکەدا داگیرکارییە. بەرخۆدانمان بەردەوام دەبێت تا دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە خاکەکەمان دەردەکەین. بەرخۆدانی مێژوویی شەڕڤانانی قەسەدە و یەپەگە و یەپەژە پیرۆز دەکەین. بەڵێن دەدەین ئاڵاکەیان بۆ هەمیشە شەکاوە بهێڵینەوە".

دواتر چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا.