هاوسەرۆکی شارەوانی ساریڵدز دوورخرایەوە بۆ گرتووخانەی کرشەهیر
هۆشیار ساریڵدیز، هاوسەرۆکی شارەوانی ئاکدەنیز، کە دەست بەسەر پۆستەکەیدا گیراوە و زیندانی کراوە، دوورخرایەوە بۆ گرتووخانەی جۆری (س)ی کرشەهیر.
هۆشیار ساریڵدیز، هاوسەرۆکی شارەوانی ئاکدەنیز، کە دەست بەسەر پۆستەکەیدا گیراوە و زیندانی کراوە، دوورخرایەوە بۆ گرتووخانەی جۆری (س)ی کرشەهیر.
هاوسەرۆکی شارەوانی ئاکدەنیزی مێرسین، هوشیار ساریڵدیز، کە دەستگیرکرابوو و لە جێگەکەی قەیوم دانراوە، ڕەوانەی زیندانی کرشەهیر کرا. عەلی بۆزان، پەرلەمانتاری دەم پارتی مێرسین لە دیجیتاڵی مێدیا لە سەر حیسابی خۆی ڕایگەیاندووە: "بیستمان کە هاوسەرۆکی شارەوانی ئاکدەنیز هۆشیار ساریڵدز لە زیندانی تارسوسەوە دوورخراوەتەوە بۆ زیندانی کرشەهیر. ستەمی ئێوە هێندەی ترسی ئێوە گەورەیە، ڕۆژێک دێت، خۆتان دەڵێن "ئەمە بڕیاری ئێمە نەبوو." هەرکەس ئەم ستەمەی قبووڵە ئەویش هاوبەشی ئەم تاوانەیە. هەر کەسێک دڵخوشە بە سیاسەتەکانی قەیوم، بەدڵنیاییەوە ڕۆژێک بەیاسا باجەکەی دەدەنەوە."
هاوسەرۆکی شارەوانی ئاکدەنیز هوشیار ساریلدز و نوری ئاسڵان و ئەندامانی پەڕلەمان ئۆزگور چاغلار، نەسلیخان ئۆروچ، یاقوب دانش و حیکمەت باقرخان لە ١٠ی کانوونی دووەم لە ئۆپەراسیۆنی هەڵکوتانەسەر ماڵاندا دەستبەسەرکران. هاوسەرۆکی شارەوانی هوشیار ساریڵدز و نوری ئاسڵان وئەندامانی پەڕلەمان ئۆزگور چاغلار، حیکمەت باکرهان و نەسلیهان ئۆروچ لە ١٣ی کانوونی دووەمدا دەستگیرکران.