کودەتای قەیوم و هێرشە داگیرکارییەکان شەرمەزار کران

لە دژی کودەتای قەیوم و سەپاندنی بەسەر شارەوانی ئاکدەنیزدا چالاکی ئێشکگری ئەنجام دەدرێت، لە چالاکییەکەدا هێرشە داگیرکارییەکانی سەر ڕۆژئاوا شەرمەزار کران.

لە چالاکی ئێشکگریدا کە لە دژی سەپاندنی قەیوم لە پێش شارەوانی ئاکدەنیزی مێرسین دەستپێکراوە، ماوەی ١٥ ڕۆژه بەردەوامە لە چالاکییەکەدا پەڕلەمانتارانی دەم پارتی، نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداربوون و لە چالاکییەکەدا وێڕای شەرمەزارکردنی قەیوم بە پانکارتی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" پشتیوانی لە بەرخۆدانەکانی گەل بە ندوای تشرین دەربڕا.

لە چالاکییەکەدا هاوسەرۆکی ئاکدەنیزی دەم پارتی نزار ئەسەن قسەیکرد و جەختیکردەوە بە هەموو شێوەیەک لە دژی سەپاندی قەیوم لە تێکۆشانیان بەردەوام دەبن و گەمارۆدانی شارەوانی ئاکدەنیز لە لایەن پۆلیسی دەوڵەتی تورکەوە شەرمەزار کرد.

هاوسەرۆکی دەم پارتی یەنیشەهیر عەلی مادەن گوتی: "قەیوم کودەتایە، دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەلە. با قەیوم کۆتایی پێ بهێنرێت". هەروەها مادەن داوای کرد هێرشەکان لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتیی سووریا ڕابووەستێنرێت.

لە دایکانی ئاشتی ڕازییە سۆنەر ئاماژەی بەوەکرد کە تێکۆشانیان لە دژی قەیوم و هێرشەکان بەردەوامە. دووپاتی کردەوە کە دەستبەسەرداگرتنی ئیرادە قبوڵ ناکەن و گوتی: "ئێمە کۆتاییمان نایەت".

ڕازییە سونەر بانگەوازی لە پۆلیسەکان کرد و گوتی: "سەری ئێمەی دایکان بەرزە. دزیمان نەکردوە. بە ئیرادەی خۆمان شارەوانیمان بە دەست هێنا. تاوەکو کۆتایی تێدەکۆشین".