یەپەژە: فەرماندە ئارژین کۆبانێ شەهیدبوو
فەرماندەیی گشتیی یەپەژە ڕایگەیاند فەرماندە ئارژین کۆبانێ لە بەرخۆدان دژی داگیرکاری سەر بەنداوی تشرین شەهیدبووە.
فەرماندەیی گشتیی یەپەژە ڕایگەیاند فەرماندە ئارژین کۆبانێ لە بەرخۆدان دژی داگیرکاری سەر بەنداوی تشرین شەهیدبووە.
فەرماندەیی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) لەسەر ماڵپەڕەکەی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ناسنامەی فەرماندەی یەپەژە ئارژین کۆبانێی ئاشکرا کرد. دووپاتی دەکاتەوە، فەرماندە ئارژین کۆبانێ لە ٢٣ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ لە بەرخۆدان دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر بەنداوی تشرین شەهیدبووە.
یەپەژە ڕایدەگەیەنێت فەرماندە ئارژین بە باوەڕێکی مەزنەوە لە بەنداوی تشرین ڕێگەی نەدا خەونی عوسمانی نوێ بێتەدی و بەڕوونی هەڵوێستی یەپەژەی بەرامبەر داگیرکەران نیشانداوە.
هەروەها جەخت دەکاتەوە فەرماندە عەدلە مخاری بە ناسناوی ئارژین کۆبانێ لە ساڵی ١٩٨٤ لە کۆبانێ لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لەدایکبووە. لە ساڵی ٢٠٠١ بە باوەڕی پتەوەوە بەشداری ڕیزەکانی تەڤگەری ئازادیی کوردستان دەبێت و ڕوودەکاتە چیاکانی کوردستان. لە ساڵی ٢٠١١ لەکاتی شەڕی ناوخۆی سوریادا، ڕوودەکاتە ڕۆژئاوای کوردستان و لە چەندین شاری ڕۆژئاوا بۆ ڕێکخستنی گەنجان کار و خەبات دەکات. بە سەرهەڵدانی شۆڕش لە بوارەکانی سیاسی و ڕێکخستنی ژنان و کۆمەڵگەدا پێشەنگایەتی خەباتی ستراتیژی و گرنگی کرد.
یەپەژە ئاماژە بەوە دەکات، فەرماندە ئارژین بەو ئەزموونەی هەیبوو لەنێو یەپەژەدا بووەتە فەرماندەیەکی ژن، بووە نموونەی فەرماندەیەکی ئایدۆلۆژیای ئازادیی ژن. وە چەندین ژنی لەسەر ئایدۆلۆژیای ئازادیی گەلان و ژنان پەروەردە کرد و لەگەڵیاندا لە بەرەکانی شەڕدا جێی گرت. لە بەنداوی تشرین بە بیر و باوەڕە و ڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانێ شەڕی کرد.
فەرماندە ئارژین لە ٢١ ی کانوونی دووەم لە سەنگەرەکانی پێشەوەی بەنداوی تشرین لەبەرامبەر داگیرکاری تورک تا کۆتایی هەڵوێستی بەرزی ڕابەر کرد و بە پێداگریی سەرکەوتنەوە شەڕی کرد و قارەمانانە چووە ڕیزی کاروانی نەمرانەوە.
یەپەژە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی فەرماندە ئارژین و تەواوی گەلی وڵاتپارێز دەکات، بەڵێن دەدات بۆ خەون و خەیاڵەکانی فەرماندە ئارژین تێبکۆشن و تێکۆشانی بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق بە سەرکەوتن بگەیەنن.
ناسنامەی فەرماندەی شەهید بەم جۆرەیە:
ناو و پاشناو: عەدلە مخاری
ناسناو: ئارژین کۆبانێ
ناوی دایک: عیدە
ناوی باوک: شەوکەت
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢٣-١-٢٠٢٥/بەنداوی تشرین.