ڕۆژنامەنووسی زیندانیکراو ڕەیحان حاجی‌ئۆغلو: ڕاگەیاندنی ئازاد لە هەموو هەلومەرجێکدا بەرخۆدان دەکات

ڕۆژنامەنووس ڕەیحان حاجی‌ئۆغلو کە لە ئۆپەراسیۆنەکانی ناوەندی ئیستەنبوڵ دەستبەسەرکرا، گوتی: "ڕاگەیاندنی ئازاد لە هەموو هەلومەرجێکدا بەرخۆدان دەکات".

ڕۆژنامەنووس ڕەیحان حاجی‌ئۆغلو کە ١٧ ی کانوونی دووەم لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی ناوەندی ئیستەنبوڵ لە ماڵەکەی لە وان دەستبەسەرکرا و ٢١ ی کانوونی دووەم بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن" زیندانی کرا، لەڕێگەی پارێزەرەکەیەوە پەیامیکی نارد.

ڕۆژنامەنووس ڕەیحان حاجی‌ئۆغلو کە لە زیندانی جۆری T ی زیندانی دەکرێت، گوتی: "ئەوانەی دەیانەوێت ئێمە بکەن بە تۆمەتباری مێژوو، با بزانن ئێمە شایتەحاڵی ئەو مێژووییەن. ئەوەی ئەمڕۆ ئەزموونی دەکەین هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ ئەوەی دووچاری کۆمەڵگە کراوە".

هەروەها گوتی: "هیچ هەواڵ و وتەیەکی ئێمە تاوان نییە. ڕاگەیاندنی ئازاد لە هەموو هەلومەرجێکدا بەرخۆدان دەکات".