پۆتین بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ترامپ 'ئامادەیە' بەڵام چاوەڕوانی زانیارییە
کۆشکی کرەملین ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە سەرۆکی ڕووسیای فیدراڵ ڤلادمیر پۆتین بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ دۆناڵد ترامپ 'ئامادەیە' بەڵام چاوەڕوانی زانیاریی واشنتۆنە.
کۆشکی کرەملین ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە سەرۆکی ڕووسیای فیدراڵ ڤلادمیر پۆتین بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ دۆناڵد ترامپ 'ئامادەیە' بەڵام چاوەڕوانی زانیاریی واشنتۆنە.
وتەبێژی سەرۆکی وڵاتی ڕووسیا دیمیتری پیسکۆڤ بۆ ڕۆژنامەنووسان گوتی: "پۆتین ئامادەیە. چاوەڕوانی زانیاریین. هەمووکەس ئامادەیە".
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ ڕۆژی پێنج شەممە بە ڕاگەیاندراوێک ئاماژەی بەوەکرد کە ئامادەیە لەگەڵ پۆتین چاوپێکەوتن ئەنجامبدات، بەڵام سەبارەت بە ناوەڕۆکی چاوپێکەوتنەکە پیسکۆڤ زانیاری نەدرکاند.
ترامپ لە ئۆڤاڵ ئۆفیس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا وتی: "بیستم کە پۆتین دەیەوێت لەگەڵم چاوپێکەوتن ئەنجامبدات، لە کاتێکی نزیکدا لەگەڵ پۆتین چاوپێکەوتن ئەنجام دەدەین".
ترامپ گوتی: "هەموو ڕۆژێک چاوپێکەوتنەکەمان دوادەکەوێت، لە گۆڕەپانەکانی شەر سەرباز دەکوژرێت" و ئەم شەڕەی وەک شەڕیکی نائەقڵانیی پێناسەکرد.
سەرۆکی ئۆکرانیا زیلینسکی گوتی: "ئەو بۆ دانوستان ئامەدەن".