ئەیلەم بابایگیت ٣ ڕۆژە دەستبەسەرکراوە
ڕۆژنامەوان ئەیلەم باباگیت سێ ڕۆژە دەستبەسەرکراوە و تا ئێستا ئیفادەی لێ وەرنەگیراوە
ڕۆژنامەوان ئەیلەم باباگیت سێ ڕۆژە دەستبەسەرکراوە و تا ئێستا ئیفادەی لێ وەرنەگیراوە
ژنە ڕۆژنامەوان ئەیلەم بابایگیت لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری گشتیی کۆماری ئیستەنبول لە ٢٢ی کانوونی دووەم دەستبەسەرکرا. بابایگیت ئەمە ٣ ڕۆژە لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستەنبول دەستبەسەرکراوە. بڕیارە کە ئەمڕۆ ئیفادە بدات.
ڕۆژنامەوان نەجلە دەمیر، ڕەحیمە کارڤار، ئەحمەد گونەش، وڵات ئاکین، ڤەدات ئۆرچو و ڕەیحان حاجئۆغلۆ کە لە ١٧ی کانوونی دووەم لە چوارچێوەی هەمان پڕۆسەی لێپرسینەوەدا دەستبەسەرکران، بە پڕوپاگەندەی "ئەندامێتی لە ڕێکخستن" دەستگیرکران.
ڕۆژنامەوانان لەبەر درووستکردنی هەواڵ و بەرنامەی تەلەفزیۆنی تاوانبارکراون. هەروەها هەڵسەنگاندن سەبارەت بە گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ وەک تاوان حساب کراوە.