نەشە ئۆزگن: هێرشەکانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی پرۆسەکەیە
پرۆفیسۆر نەشە ئۆزگەن باسی لەوەکرد مەرامی ئەردۆغان لە ئەنجامدانی ئەم هێرشان بۆئەوەیە پرۆسەکە بخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە، بەڵام لەبەرئەوەی لە لاوازترین دۆخیدایە ناتوانێت سەودای بە پرۆسەکەوە بکات.
پرۆفیسۆر نەشە ئۆزگەن باسی لەوەکرد مەرامی ئەردۆغان لە ئەنجامدانی ئەم هێرشان بۆئەوەیە پرۆسەکە بخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە، بەڵام لەبەرئەوەی لە لاوازترین دۆخیدایە ناتوانێت سەودای بە پرۆسەکەوە بکات.
پرۆفیسۆر. نەشە ئۆزگن، یەکێکە لە ئەندامانی کۆڕبەندی ئاشتی و ئازادی ئەوروپا، ئەکادیمیستی ئاشتییە، لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی فۆرات قسەی کرد و ڕایگەیاند دەوڵەتی تورک سەرەڕای فشار و هێرشەکان نەیتوانی ئەو پیلانانەی لەبەرنامەیدا بوو جێبەجێ بکات و ئەم دۆخەی بە 'شکاندنی خەون و خەیاڵەکان' بۆ دەوڵەتی تورک پێناسە کرد و وتی: "گوشارەکان زیاد دەکات، تاریکی و توندوتیژی پەرە پێ دەدات، بەڵام تا دێت، ناتوانێت خۆیشی ڕزگاری بکات."
نیشانەی گۆڕانکارییەکی ئایدیۆلۆژی
پڕۆفیسۆر. ئۆزگن ئاماژەی بەوەشکرد کە ڕەنگە ئەو گۆڕانکاریانەی لە نیوەی دووەمی سەدەی ٢١دا ڕوودەدەن بە بەراورد لەگەڵ سەردەمی پێشوو تا ڕادەیەک جیاواز بن و ڕایگەیاند کە شەڕی جیهانی سێیەم تەنیا بەهۆی ڕێڕەوی وزە یان بە هۆی شکستی سیستەمی سەرمایەدارییەوە ڕووی نەدا؛ بەڵکوو پەیوەندی بە گۆڕانکارییەکی ئایدیۆلۆژییەوەش هەیە. پڕۆفیسۆر دەپرسێت 'ئایدۆلۆژی ئەم دۆخە نوێیە چییە؟ ئەگەر شەڕێک ڕوودەدات هۆکای چییە و چۆن لەم دۆخە ڕزگارمان دەبێت؟' و ئاماژەی بەوەدا که نابێت هەڵەکانی ڕابردوو دووباره بکرێنەوه، دەبێت به چەمکێکی دیموکراتیک له سەر بنەمای دادپەڕوەری ژنان، لەسەر بنەمای یەکسانی گەلان ژیانێک بنیات بنرێت و لەم بوارەدا هیوای زیاترە.
تورکیا بەشداری تاوانی جەنگ و تاوانی دژە مرۆڤایەتی بووە
پڕۆفیسۆر. نەشە ئۆزگن سەبارەت بە شەڕ و تاونکارییەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست وتی: "لە تورکیا ماوەیەکی زۆرە، کۆمەڵێک چەتە بە سەرکردایەتی ئەردۆغان سیستەمی دەوڵەتیان بۆ بەرژوەندییەکانیان خستە ژێر دەسەڵاتی خۆیان و قەزانجی سەرمایەدارییان بنیاتنا" و ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا بە گەندەڵی و ڕانت و تاڵانکاری بەڕێوەدەچێت، لە ئێستاشدا بەشدارە لە تاوانەکانی شەڕ و کردەوەکانی دژی مرۆڤایەتی. پڕۆفیسۆر. ڕایگەیاند کە لە کاتی گۆڕانکارییەکاندا دەکرێت هەموو ئەو تاوانانە بخرێتە سەر مێز و وتی: "ئەردۆغان لە دۆخێکی وەهادایە و ناتوانێت تورکیا بەڕێوەببات. هیچ پێشکەوتنێک لە پیشەسازی چەکدا ئەوەندەی بانگەشەی بۆ دەکرێت وا نییە، هەندێک لەو چەکانەی کە بە پارەیەکی زۆر دروستکراون لەو ئاستەدا نین کە بتوانن ستراتیژی شەڕ بگۆڕن."
کورد ئەکتەرێکی بەهێزی ناوچەکەیە
نەشە ئۆزگن ئاماژەی بەوەدا کە گەلی کورد و هێزەکانی لایەنگری دیموکراسی بە بەرخۆدانێکی گەورە ئەردۆغانیان لاواز کردووە. هیوای ئێمەش ئەم هێزە بەرخۆدێرەیە، و ڕایانگەیاند کە کورد ئەکتەرێکی بەهێزی ناوچەکەیە و دەتوانێت چارەنووسی خۆی دیاری بکات.
هەروەها ئاماژەی بەو دیدار و گفتوگۆیانەدا کە لەم کاتەدا لە تورکیا بەڕێوەدەچن و وتی: "گرنگ ئەوەیە کە ئێمە چی دەکەین، پێویستە هێزەکانی دیموکراسی بە زووترین کات پلانەکانیان بخەنە ڕوو. بەڕاستی لەسەروبەندی هیوایەکداین. هێشتا هیچ پێشکەوتنێک لە ئاستی پڕۆسەکەدا نییە. وەک هێزەکانی دیموکراسی پێویستە لەسەر بنەمای ئەگەر و دەرفەتی بەردەست مامەڵە بکەن. بۆ نموونە لە کۆتایی ئەم قۆناغەدا ڕەنگە چالاکی چەکداری ڕابگیرێت. دەکرێت دۆخێکی وا دروست بکرێت کە کورد لە پێگەیەکی باشتردا بێت و دیموکراسی لە تورکیە بێتە ئاراوە. ئێمە هێزە دیموکراسیەکان، ژنان، کورد، توێژ و گەلانی دیکەی ناوچەکە و تورکیە، کە پێکەوە هەنگاو دەنێین، دەتوانین ئەو هەنگاوانە هەڵبگرن.
هێرشەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی دەرفەتە گرنگەکانی ئێستا ئەنجام دەدرێن
نەشە ئۆزگن سەبارەت بە هێرشەکان وەها هەڵسەنگاندنی کرد و وتی: "لەم قۆناغەی دیالۆگدا هێرشەکان دژی گەریلا و گەل بێ ڕاوستان بەردەوامە. بەڵام ئەردۆغان لاوازە بووە. هەوڵدەدات نیشانی بدات بەبێ دەسەڵاتداری ئەو هیچ ناکرێت. نایەوێت دووایی دادگایی بکرێت. ناتوانن کۆتایی ئەم قۆناغە کۆنتڕۆڵ بکەن. ئەم هێرشانە پەیوەندییان بە کۆنترۆڵکردنی ئەم قۆناغەوە هەیە. بەڵام ئێستا بەرەی ئەردۆغان ئەم هێزەی نییە بتوانێ دانوستان بکات لەبەر ئەوە تووشی کێشە بووە."
ڕۆژئاوا هیوای هەموومانە
پرۆفیسۆر نەشە ئۆزگن ئاماژەی بەوەدا کە ڕێبازێکی ئاشتیانە هەم ئاشتی بۆ تورکیا و هەم بۆ ناوچەکە دەخوڵقێنێ و وتی: "ڕۆژئاوا بە مۆدێل و تایبەتمەندییەکانییەوە هیوایەکی نوێیە بۆ هەمووان. مۆدێلێکی نوێی ئازادییە لە سەدەی ٢١ کە بۆ مرۆڤایەتی دامەزراوە. پێویستە گرنگی پێبدەین. قازانجی ئێمە لە قازانجی گەلانی جیهانە. ئێمە لە کاتێکی زۆر گرنگداین بۆ ئەوەی بڕیار بدەین کە چۆن دیموکراسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەرقەرار بێت. هیوادارم لەسەر بنەمای ئاشتی و دیموکراسی و ئازادی بڕیار بدەین. وەک هێزی ئاشتی و دیموکراسی پێویستە ڕۆڵی خۆمان بنوێنین."