دیسان نەیانهێشت شەنیاشار بچێتە نێو وەزارەت
ئامینە شەنیاشار کە بنەماڵەکەی کوژراوە، دیسان ڕێگەی نەدرا بچێتە نێو وەزارەتی داد.
ئامینە شەنیاشار کە بنەماڵەکەی کوژراوە، دیسان ڕێگەی نەدرا بچێتە نێو وەزارەتی داد.
خزم و پاسەوانانی پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە لە ڕحا ئیبراهیم خەلیل یەڵدز لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ناوچەی پیرسوسی رحا هێرشیان کردە سەر بنەماڵەی شەنیاشار. لە ئەنجامی هێرشەکەدا هاوژین و دوو کوڕی ئامینە شەنیاشار کوژران. بەوهۆیەوە ئامینە شەنیاشار و فەرید شەنیاشاری کوڕی لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ لە بەردەم دادگای ڕحا دەستیان بە چالاکی ئێشکگریی دادپەروەری کرد. لە ٨٤٦ هەمین ڕۆژدا، چالاکییەکەیان لە ڕحاوە گواستەوە بۆ ئەنقەرە، ئێستەش چالاکییەکە لە ٤٤ هەمین ڕۆژدا لەبەردەم وەزارەتی داد بەردەوامە.
ئامینە شەنیاشار، بەهۆی باری تەندروستییەوە بە کورسی گەڕۆک لەبەردەم دەرگای دیکمەنی پەرلەمانەوە تا وەزارەتی داد ڕۆیشت، بەڵام پێیان گوت "وەزیر لێرە نییە" و نەیانهێشت بچێتە نێو وەزارەت. ئامینە شەنیاشار بە هەڵگرتنی تابلۆی "دادپەروەری" لەبەردەم وەزارەتی داد دەوەستێت و دەخوازێت فازڵ شەنیاشار کوڕی ئازاد بکرێت و تاوانبارانی کۆمەڵکوژییەکە سزابدرێن.