یەکەم دانیشتنی دۆسیەی پەیوەست بە دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی ئەوروپا لە دیوانی دادی ئەوروپا لە لوکسەمبورگ دوای نیوەرۆ بەردەوام بوو.
دوای ئەوەی دیوانی دادی ئەوروپا بەڵگەکانی کە لە ساڵی ٢٠١٨ بۆ دانانی پەکەکە لە لیستی رەشی یەکێتی ئەوروپا بە کەم زانی و تا ساڵی ٢٠١٨ ئەو لیستەی پوچەڵ کردەوە، تانەکانی ئەنجومەنی ئەوروپا و دۆسیەکان لە دژی لیستە نوێکان کرانەوە و کۆکرانەوە و یەکخران.
یەکەمین دانیشتنی یەک ناوبڕی کە تائێستا بە بەگریی نوسراو بەڕێوەدەبرا ئەمڕۆ ئەنجامدرا.
ئەو پرسانەی گوشار دەخەنە سەر ئەنجومەنی ئەوروپا
لە دۆسیەکەدا کە سەرلەبەیانی دەستیپێکرد پەکەکە، ئەنجومەنی ئەوروپا و کۆمسیۆنی ئەوروپا بەڵگەکانی خۆیان خستەڕوو.
دوای پشووی کاتژمێر ١١:٣٠ لە نێوان ١٢:٠٠-١٣:٠٠دا دەستەی دادگا پرسیاری لەلایەنەکان کرد و بابەتەکە قوڵتر بووەوە.
سەرۆکایەتی دادگا بانگەشەی ئەنجومەنی ئەوروپای لەبارەی ئەوەی پارێزەرانی پەکەکە وێنای پەکەکە ناکەن رەتکردەوە.
سەرۆکی دادگا داوای روونکردنەوەی ئەوەی لە ئەنجومەنی ئەوروپا کرد کە بۆچی بە پێی بڕیاری ساڵی ٢٠١٨ مامەڵەیان نەکردووە و داوای لە ئەنجومەنی ئەوروپا کرد کە بەپێی بڕیارەکان بجوڵێتەوە.
دادوەر رەخنەی لە ئەنجومەنی ئەوروپا گرت کە لەتانەکانی خۆیدا "کۆپی-پەیست"ی کردووە و بەهەمان بەڵگەکانەوە هاتووە.
دوو پارێزەری پەکەکە وتیان کە کێشەکە تەنیا لە چوارچێوەی چالاکی چەکداریدا چارەسەر ناکرێت و باسیان لەوەکرد، کە پەکەکە ئامانجی هەیە و خاوەندی رێکخستنێکی بەرفراوانی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابوورییە. پارێزەران باسیان لەوەکرد کە کردەوەکانی شەڕی چەکداری لە چوارچێوەی یاسانێونەتەوەییەکاندا "رەوا"یە و جەختیان لەوەکردەوە کە شەڕی چەکداری ناوخۆیی خۆی لە خۆیدا وەک "تیرۆریزم" دانانرێت.
دەستەی دادگا بە گفتوگۆ لەبارەی تێکۆشانی پەکەکە لە چوارچێوەی مافی چارەی خۆنوسیندا گفتوگۆکانی قوڵتر کرد. کردەوەی پەکەکە و مافی دیاریکردنی چارەنوس لە رێگەی یاسای نێونەتەوەیی و بە بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بەرەوا زانران. پارێزەری پەکەکە ئەوەی خستەڕوو کە نەبوونی بڕیارنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر مافی چارەی خۆنوسینی کوردان بەو واتایە نایات کە ئەو مافەی نییە. دادوەریس ئەوەی پشتڕاست کردەوە.
لەکۆتا بەشی دانیشتنەکەی دوانیوەڕۆ کاتژمێر دەوروبەری ١٤:٣٠ گفتوگۆکان بەردەوام بوونەوە.
دادوەر لێدوان و راگەیەنراوەکانی عەبدوڵا ئۆجالانی بە بیر ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا هێنایەوە
لە دانیشتنەکەدا دادوەری دادگا پرسیاری یەکەمی لە ئەنجومەنی ئەوروپا کرد. دادوەر پرسی کە کاریگەری تێپەڕبوونی کات و گۆڕینی هەلومەرجی رەخسێنراو چی دەبێت و باسی لەوەکرد کە بە تایبەتی دوای گۆڕانکارییەکانی سوریا، پێویستە کە ئەو دۆخە سەرلەنوێ هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێتەوە.
دادوەر رەخنەی لەو وتانە گرت کە بۆجی ئەنجومەنی ئەوروپا هەلومەرجی گۆڕدراوی لەبەرچاو نەگرتووە.
دادوەر لە درێژەی قسەکانیدا لە ئەنجومەنی ئەوروپاا کە باسی لە مەترسییەکانی تیرۆر کرد، پرسی کە بۆ هێشتنەوەی پەکەکە لە لیستەکەدا چ هۆکارێکی دیکە هەیە.
دادوەر کە پەیامەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ٢٠١٩ کە وتبووی لە بری توندوتیژی بۆ چارەسەری ئامادەیە بەبیرهێنایەوە و پرسیاری کرد کە ئەنجومەنی ئەوروپا لەبارەی ئەو بناغە نوێیانەوە چۆن بیر دەکاتەوە.
ئەنجومەنی ئەوروپا رایگەیاند، کە ئەوان هەموو کات لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ رێکخراوەکان دەکەن و فارکی وەک نمونە نیشاندا.
پارێزەرانی ئەنجومەنی ئەوروپا کە بانگەشە دەکات پەکەکە زۆر جار ئاگربەستی راگەیاندووە و دواتر پێشێلی کردووە، باسی لەوەکرد کە ئەوان لێدوانەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شرۆڤە کردووە. ئەوەی خستەڕوو کە ئەنجومەنی ئەوروپا ئەوانە پێویست و تەواوەتی نەزانیوە.
بەڵام دادوەر ئاشکرای کرد کە ئەو لەو بڕوایەدایە کە ئەنجومەنی ئەوروپا تایبەتمەندی 'گشتگیر"ی لێدوانەکانی عەبدوڵا ئۆجالانی لەبەر چاونەگرتووە.
پارێزەر: لێدوانەکانی ئۆجالان پەیوەندی بە پەکەکەوە هەیە
پارێزەری پەکەکە تامارا بروما راگەیەنراوی ئەنجومەنی ئەوروپا کە دەڵێت وەک لە نمونەی فارکدا تەنیا ئەو کاتەی ئەنجامێکی فەرمیە بەدەست بهێنن، هەڵسەنگاندن بۆ لیستەکە دەکەن بە بیر هێنایەوە و رایگەیاند، تورکیا بە شێوەیەکی فەرمی مامەڵەی لەگەڵ لێکتێگەیشتنەکەدا نەکردووە و ئەنجومەنی ئەوروپا ناتوانێت پست بە بەڵگەیەکی رەتکراوەی لەو جۆرە ببەستن.
پارێزەر لەسەر لێدوانی ئەنجومەنی ئەوروپا کە وتبووی ئامانجەکانی پەکەکە وەک پێویست روون نیین، رایگەیاند، کە وتەکانی عەبدوڵا ئۆجالان وەک پێویست روونن و ئاماژەی بەوەکرد کە ئامانجەکانی پەکەکە خاوەنی قورسایەکی گەورەن.
دادگا: نوێنەرایەتیکردنی پەکەکە وەک خواردنەوەی قاوە نییە
دادوەری ژنی لیژنەی دادگا سەرنجی راکێشا بۆ سەر بانگەشەی ئەنجومەنی ئەوروپا کە دەڵێت پارێزەران نوێنەرایەتی پەکەکە ناکەن و باسی لەوەکرد وتنێک کە بە شێوەی کراوە نوێنەرایەتی پەکەکە دەکات نە وەک "پێکەوە هاتنە لای یەک و قاوە خواردنەوە نییە" و مەترسی هەیە. دادوەرە ژنەکە پرسیاری کرد، "ئێوە بیستووتانە کە عەبدوڵا ئۆجالان وتبێتی ئەو دوو ژنە (پارێزەرە) نوێنەرایەتی ئێمە ناکەن؟" لەسەر ئەو بابەتە ئەنجومەنی ئەوروپا رایگەیاند کە ئەوان داواکاری خۆیان لەبارەی پارێزەرانەوە کشاندووەتەوە.
دەستەی دادگا دانیشتنی دۆسیەکەی لە کاتژمێر ١٦:٠٥ کۆتاییپێهێنا و رایگەیاند: کە وادەی بڕیارەکە دواتر بە لایەنەکان رادەگەیەنرێت.
هـ . ب