"دژی گۆشەگیری ئیمراڵی بانگەوازی تێکۆشانی هاوبەش و بەهێز دەکەین"

لە چالاکیی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" لەبەردەم زیندانی کورکچولەر، دژی گۆشەگیری ئیمراڵی بانگەوازکرا بۆ تێکۆشانی هاوبەش و بەهێز.

چالاکیی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" بنەماڵەی زیندانیان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەر بۆ پرسی کورد" بەردەوامە. بنەماڵەی زیندانیان لەبەردەم زیندانی کورکچولەر کۆبوونەوە و کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسیان ئەنجامدا. بەشێک لە ئەندامانی پارت و ڕێکخراوەکان بەشداری چالاکییەکە بوون.

پانکارتی "بۆ دادپەروەری گۆشەگیری هەڵدەگرین، بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتی دەنگمان دەخەینە پاڵ ئازادی" هەڵگیرا، درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" بەرزکرایەوە. بەشداربووان یەلەکیان پۆشی بە کوردی و تورکی لەسەری نووسرابوو "گۆشەگیری تاوانی مرۆڤایەتییە". پۆلیس دەوروبەری زیندانەکەی گەمارۆدا، ڕێگەیان نەدا چالاکوانن نزیکی زیندانەکە ببنەوە.

بانگەواز بۆ هێزەکانی دیموکراسی

هاوسەرۆکی دەم پارتی ئەدەنە، هێلین کایا لەنێو گەمارۆدا قسەی کرد، تیشکی خستەسەر قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و ئەگەرەکانی زیادبوونی شەڕ و پێکدادان، ڕایگەیاند لەم قۆناغەدا بۆ چارەسەر دیموکراتیکی پرسی کورد، دژی شەڕ و داگیرکاری دەوەستنەوە. داوای کرد سیاسەتی فشار دژی داوای ئازادی و یەکسانی گەلی کورد کۆتایی بێت. بانگەوازی لە هێزە دیموکراسییەکان کرد، بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری لە زیندانی ئیمراڵی و گرتنی ناهەق و سیاسەتی بەبارمتەگرتن لە دادگایی کۆبانێ و گەزی، بڕیاری دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا و دادگای دەستووری جێبەجێ بکرێت، تێکۆشانێکی هاوبەش و بەهێز بکرێت.

پاشان چالاکیی دانیشتن ئەنجامدرا.