چالاکییەکان دژی هێرشە نەژادپەرستییەکەی بەلژیکا بەردەوامە- نوێکراوەتەوە ٢

هێرشی گرووپێکی نەژادپەرست لە شاری هیوسدن-زۆلدەری بەلژیکا بۆ سەر ئەو خێزانە کوردانەی لە ئاهەنگی نەورۆز دەگەڕانەوە، لە چەند شارێکی ئەوروپا شەرمەزارکرا.

هێرشی گرووپێکی نەژادپەرست لە شاری هیوسدن-زۆلدەری بەلژیکا بۆ سەر ئەو خێزانە کوردانەی لە ئاهەنگی نەورۆز دەگەڕانەوە، لە چەند شارێکی ئەوروپا شەرمەزار کرا شەرمەزارکرا.

بەرلین

کوردستانی و دۆستەکانیان لەسەر بانگەوازی مەجلیسی ژنانی دەست دان و ناڤ-بەرلین لەبەردەم کونسوڵخانەی بەلژیکا کۆبوونەوە، هێرشی گرووپە نەژادپەرستەکەی شاری هیوسدن-زۆلدەریان شەرمەزار کرد.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، هاوسەرۆکی ناڤ-بەرلین حوسەین یەڵماز گوتی: "هەموومان دەزانین دەوڵەتی تورک لەپشت هێرشەکانەوەیە. بانگەواز لە دەوڵەتی بەلژیکا و دەوڵەتانی ئەوروپا دەکەین کە بەرامبەر هێرشە نەژادپەرستییەکان ڕێکاریان نەگرتەبەر و گوێیان لێ خەواند، پێویستە بە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان هەستن".

لەسەر ناوی یەکێتی خوێندکارانی کوردستان (یەخەکە) و ژنە خوێندکارەکانی کوردستان (ژەخەکە) و پەیەدە-بەرلین، تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە.

چالاکییەکە بە درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "ژن، ژیان، ئازادی" و "تیرۆریست ئەردۆگان" کۆتایی هات.

زیوریخ

لە کانتۆنی زیوریخی سویسرا هێرشە نەژادپەرستییەکە بە چالاکییەک شەرمەزارکرا. جەماوەر لەبەردەم وێستگەی شەمەندەفەری ناوەندی زیوریخ کۆبوونەوە و بە ڕاگەیاندراوێک هێرشەکەیان شەرمەزارکرد. ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن ئەندامی تەجەشە هۆگر باگۆک خوێنرایەوە. باگۆک ڕایگەیاند چەتەکانی ئاکەپە و مەهەپە هەوڵیاندا بەشێوەیەکی دڕندانە ماڵەکە بەسەر هاوڵاتییە کوردەکاندا بسوتێنن و گوتی: "ئەم هێرشە دژی ڕۆحی نەورۆزە. بێگومان ئێمە وەک گەنجانی تەجەشە و گەلی کوردستان وەڵامی هێرشەکە دەدەینەوە".

ڕاگەیاندراوەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی پەکەکە" و "تیرۆریست تورکیا" و "فاشیست ئەردۆگان" کۆتایی هات.

مانهایم

لە شاری مانهایم کوردستانیان لەبەردەم وێستگەی شەمەندەفەر چالاکییەکیان ئەنجامدا، درووشم و لافیتەی "نا بۆ نەژادپەرستی لە تورکیا" و "بژی پشتیوانی نێونەتەوەیی"یان بەرزکردەوە. لە چالاکییەکەدا ڕاگەیاندراوی کەجەدەکە-ئە خوێنرایەوە و دابەشکرا.

چالاکییەکە بە درووشمی "بکوژ ئەردۆگان" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.

میونیخ

لە شاری میونیخ بە پێشەنگایەتی تەجەشە و تێکۆژن زنجیرە چالاکییەک ئەنجامدرا. هێرشی نەژادپەرستان شەرمەزارکرا و ڕاگەیاندراوی کۆن-مەد خوێنرایەوە".

چالاکییەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بکوژ تورکیا و ئەردۆگان" و "کوردستان دەبێتە گۆڕی فاشیزم" کۆتایی هات.

هانۆڤەر

کوردستانیان دژی هێرشی نەژادپەرستان ڕژانە گۆڕەپانەکان و فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەیان شەرمەزار کرد. سەدان گەنجی کورد و دۆستەکانیان بەشداربوون.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، هاوسەرۆکی مەجلیسی گەلی هانۆڤەر قسەی کرد و هێرشەکەی شەرمەزار کرد.

دۆستانی گەلی کوردیش لە چالاکییەکە قسەیان کرد و هاوکاری وڵاتانی ئەوروپایان بۆ دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرد.

چالاکییەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بمرێ ئەردۆگان" کۆتایی هات.

ساربروکن

لە شاری ساربروکن هێرشی نەژادپەرستانەی چەتەکانی سەر بە ئاکەپە-مەهەپە بە چالاکییەک شەرمەزارکرا. دەیان کوردستانی بەشداری چالاکییەکە بوون و بە ڕاگەیاندراوێک هێرشەکەیان شەرمەزارکرد.

چالاکییەکە بە درووشمی "بژی نەورۆز" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بمرێ دیکتاتۆر" و "بکوژ ئەردۆگان" کۆتایی هات.

ئەسینا

کوردستانیان لە ئەسینای پایتەختی یۆنان لەسەر بانگەوازی ناوەندی چاندی دیموکراتیکی کوردستان لە گۆڕەپانی ئەکادیمیاوە تا بەردەم کونسوڵخانەی تورک ڕێپێوانیان کرد. ڕێکخراوە شۆڕشگێڕەکانی تورکیا، دەسپێشخەریی (RiseUpForRojava) و ئەنتەرناسیۆنالیستەکانی یۆنان بەشداربوون.

لە ڕێپێوانەکە درووشـم بە زمانی کوردی  و یۆنانی بەرزکرایەوە و هێرشی نەژادپەرستەکان شەرمەزارکرا.

پاشان ڕاگەیاندراوەکان لەسەر ناوی ناوەندی چاندی دیموکراتیکی کوردستان و دەسپێشخەریی (RiseUpForRojava) خوێنرایەوە.

درێسدن

لە درێسدن بە چالاکییەک هێرشی نەژادپەرستەکان شەرمەزار کرا.

گەنجان لە گۆڕەپانی ئالبێرت پلاتز کۆبوونەوە و ڕایانگەیاند لە هەموو گۆڕەپانێک دژی هێرشی قڕکردن و تاڵانکاری دەوڵەتی داگیرکەری تورک پاراستنی جەوهەری بەهێزتر دەکەن.

چالاکییەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "تۆڵەسەندنەوە" و "بەگیان بە خوێن لەگەڵتین ئەی سەرۆک" کۆتایی هات.