دۆزی کۆبانێ بۆ دۆزی ئەشکەنجە گۆڕاوە
دەستەی دادوەران لە دۆزی کۆبانێدا ئایسەل توغلوکی ناچار کرد کە بەشداری لە دانیشتنەکەدا بکات، ئەوەش بووە جێگەی نارەزایی و پارێزەران وتیان، " ئەمە دۆزی کۆبانی بۆ دۆزی ئەشکەنجە گۆڕاوە."
دەستەی دادوەران لە دۆزی کۆبانێدا ئایسەل توغلوکی ناچار کرد کە بەشداری لە دانیشتنەکەدا بکات، ئەوەش بووە جێگەی نارەزایی و پارێزەران وتیان، " ئەمە دۆزی کۆبانی بۆ دۆزی ئەشکەنجە گۆڕاوە."
١٥مین دانیشتنی دۆزی کۆبانێ کە لەو چوارچێوەیەدا ١٠٨ سیاسەتمەداری کورد دادگایی دەکرێن کە ٢١ کەسیان لە زینداندان، لە رۆژی پێنجەمیندا لە ٢٢مین دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرە ئەنجامدرا. ئەندامانی پلاتفۆرمی ١٠٠٠ هەزار ژن بۆ پشتگیری لە ئایسەل توغلوک و پەرلەمانتاران و بەڕێوەبەرانی هەدەپە و پارێزەران بەشداریان لە دانیشتنەکەدا کرد.
لەژێر گەمارۆی پۆلیس کۆنفڕانسی رۆژنامەنووسی
ئەمڕۆ لە رێگەی سیستمی دەنگ و دیمەن، ئایسەل توغلوک سیاسەتمەداری کورد کە نەخۆشە بەشداری دانیشتنەکەکرا. پارێزەران رایانگەیاند کە دادگاییکردنی توغلوک کە نەخۆشە جگە لە ئەشکەنجە هیچی دیکە نییە.
بەشداربووانی دانیشتنەکە لەبەردەم زیندانی سینجان کۆنفڕانسی رۆژنامەنووسیان ئەنجامدا و رایانگەیاند کە بە زۆر ئایسەل توغلوک دادگاییکراوە. پۆلیسی تورک جەماوەرەکەی گەمارۆدا و لەنێو گەمارۆ پۆلیس کۆنفڕانسی رۆژنامەنووسیەکە بەڕێوەچوو.
دۆزی ئەشکەنجە
مەحمود توغرول پەرلەمانتاری هەدەپەی دیلۆک رایگەیاند کە دۆزی کۆبانی سەربەخۆ نییە و ئەمرۆ بۆ دۆزی ئەشکەنجە گۆڕاوە. توغرول باسی ئەوەی کرد کە شاندی دادگا ئەمڕۆ لەبەرچاوی ئەوان ئەشکەنجەی لە ئایسەل توغلوک کردووە و لەگەڵ ئەوەی نەخۆشی قورسی هەیە، ئازاد ناکرێت و رێگە لە چارەسەرکردنی دەکرێت. وتیشی کە بە زۆر توغلوک بۆ دادگا هێنراوە و داوای کرد کە هەموو لایەک خاوەنداری لە ئایسەل توغلوک بکەن و ئەم نادادیە قبوڵ نەکەن.
ناڕەزایی لە بەرانبەر ئەشکەنجە
جانا یوجە هاوسەرۆکی سەیەکەپە، سەنەم دەنیز وتەبێژی پارتی بزوتنەوەی رەنجدەرانی لە ئەنقەرە، نورای ئوزدۆغان پارێزەریش قسەیان کرد و رایانگەیاند ە ئەمڕۆ بە ئاشکرایی ئەشکەنجە لە توغلوک کراوە و ئەوانیش بە هیچ شێوەیە ئەشکەنجە و نادادی قبوڵ ناکەن.
ف.ق