فەد-گەل بانگەوازێکی بۆ بەشداری لە رێپێوانی دۆسێلدۆرف راگەیاند

فیدراسیۆنی گەلانی کوردستانی (فەد-گەل) بەمەبەستی بەشداری لە رێپێوانی ١٥ ی نیسان کە لە پێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری دۆسێلدۆرفی ئەڵمانیا ئەنجام دەدرێت، بانگەوازێکی راگەیاند.

هاوسەرۆکایەتی فەد-گەل بی دەبڵیو-بایەرن رایگەیاند: "بۆ بێکاریگەرکردنی رێبەر ئاپۆ کە بووەتە هیوای ئەو گەلانەی سەدان ساڵە سەرکوتکراون، دەوڵەتی تورکی فاشیست گۆشەگیرییەکی گەورە بەرێوە دەبات. گەلی کوردستان کە خۆی لە خۆڵەمێشەوە ئافراندووەتەوە، دەبێت چیتر نەهێڵێت رێبەرایەتی لە دەستی دەوڵەتی تورکی فاشیست و نەژادپەرست دیل بێت.

فەد-گەل باسی لەوەشکردووە: "چارەسەری هەموو کێشە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی ئەمرۆکەمان، تەنیا بە بەرخودان و رێکخستن لەسەر هێڵی رێبەر ئاپۆ دەستەبەر دەبێت.

بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ و ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ ئێمە لە ١٥ی نیساندا لە دۆسێلدۆرف دەبین".

هـ . ب