ناوەندی هەواڵ
فیدراسیۆنی گەلانی کوردستانی (فەد-گەل) سەبارەت بە هێرشە نەژادپەرستیەکانی تورک لەبەرامبەر کوردان لە بەلجیکا راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە دەبێت گەلی کورد لە چوارچێوەی رێسا دیموکراتیکەکاندا لە دژی هێرشەکان مافی خۆی بپارێزێت و ئەوەش خراوەتەڕوو کە دەبێت کەس گوێ نەداتە بانگەوازە تاکەکەسیەکان کە لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە دەدرێن.
لە راگەیەندراوەکەی فەد-گەلدا هاتووە: "لە راگەیەندراوەکەی فەد-گەلدا هاتووە: "هەڵمەتەکەمان 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەر بۆ پرسی کورد' کە ئێمە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا لە ستراسبورگ دەستیپێکرابوو، بە جیهانی دەبێت و لەلایەن هەموو بەشەکانی کۆمەڵگاوە خاوەنداری لێکرا. هەڵمەتەکەمان کە قورسایی دەکاتە سەر سەرکەوتنی رەها، بە هێزی خۆیەوە لە ناوخۆ و دەرەوەش جەمسەری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەی تەنگەزار کردووە. وێڕای هەموو تاوانەکانی شەڕ، کۆمەڵکوژی، قڕکردنی سیاسی و رەشبگیری، راستیەک کە ناتوانێت بگاتە ئەنجام، بەدەست دەهێنێت، ئەوەش بووە مایەی ئەوەی جەمسەری فاشیستی پلانی تاریک دابڕێژێت. ئاشکرایە کە هەوڵەکانی کۆمەڵکوژی گەلەکەمان لە گەڕانەوەیان لە پیرۆزبایی نەورۆز لە بەلجیکاش بەشێکە لەو پلانە.
لە کاتێکدا کە قۆناغی هەڵمەتەکە بەهێزدەبێت و خاوەنداری جەماوەری دێتە ئاراوە، رووداوەکەی بەلجیکا داوێکە کە دەوڵەتی فاشیستی دەیەوێت ئێمە پەلکێشی ناوی بکات. لە ئەورپا ماوەیەکە کە ئێمە ئەنجامی بەرجستەی هەڵمەتی ئازادی وەردەگرین. دەبێت هەڵوێستی ئێمە لەبەرامبەر ئەوانەی هەوڵ دەدەن ئێمە لەبەر چاو رای گشتی بە تاوانبار نیشان بدەن، تەنیا شێوازی چالاکی دیموکراتیک بێت. ئەوانەی دەیانەوێت جەماوەرەکانمان پەلکێشی شەقامەکان بکەن، بە هەڵوێستی رێکخستنکراو و هۆشمەندی هاوبەشمان تێکدەشکێن. وەک چۆن لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان لە کوردستان ئەنجامیان بەدەستهێنا، هەرگیز لەم گەمە و پلانە چەپەڵەیان ئەنجام بەدەستناهێنن. جەمسەری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە دەیەوێت پراتیکی شەڕی چەپەڵی ٩ ساڵە و شکستی خۆی بە پشێوی نانەوەی ئێمە و راکێشانمان بۆ ناو شەقامەکان بشارێتەوە.
رێگە بە توندوتیژی نادەین
لەبەر رۆشنایی ئەو پەرەسەندنانەدا، ئێمە بە گرنگی دەزانین جارێکی دیکە بۆ هەموو گەلەکەمان و پێکهاتەکانی رێکخراوەییمان ئەم خاڵانە هەڵبسەنگێنین:
*چی دەبێت با ببێت، ئێمە هەرگیز دەستبەرداری مافە دیموکراتیکەکان و شێوازی چالاکی دیموکراتیک نابین.
تا لەلایەن رێکخراوەکانمان راگەیەندراوی پێویست نەدرێت، ئێمە هیچ چالاکییەک ئەنجام نادەین. ئێمە رێگە بەو کەسانە نادەین کە دەیانەوێت ئێمە بەرەو پشێوی و ئاژاوە ببەن و هۆکار و پاڵنەرەکە چی دەبێت باببێت ئێمە ناکەوینە ناو کردارێک ئێمە بگەیەنێت ئاستی شەڕ.
*بە تایبەتی گەنجانمان، هەموو بەشەکانی کۆمەڵگای ئێمە ئەو گەمانەی جەمسەری تاریک راڤە بکەن و لە سەر بنەمای رێکارە دیموکراتیکەکان ناڕەزایەتی خۆیان دەرببرن.
* لە دۆخێکدا کە هێرشێکی دژوار دەکرێت، لە کەشی شڵەژان و سترێس زیاتر، ئێمە سڵاکا دەکەین و بەدواداچوون بۆ رێکارە یاساییەکان دەکەین.
*ئێمە لەو کردەوانەی لە دەرەوەی چوارچێوە دەستور و یاسای ئەو وڵاتەن، کە تیایدا دەژین خۆمان بەدوور دەگرین و هەرکات کردەوەیەکی بەم جۆرە روویدا دەبێت دامەزراوەکانی رێکخستنمان ئاگادار بکرێنەوە. دەبێت بانگەوازە تاکەکەسیەکان لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان گوێیان لێنەگیرێت و ئەو بانگەوازە تاکەکەسیانە شەرمەزار بکرێن. ئێمە لەبەرامبەر مامەڵەی گێرەشێوێنانە کە لە دژی قۆناغەکە دەوەستینە و رێگە نادەین توندوتیژی لە شەقامەکاندا پێش بخرێن.
گەلی هێژا؛ رۆژەڤی سەرەکی ئێمە ئەوەیە کە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد' بە شێوەیەکی دیموکراتیک گەورە بکەین و بەهێزی بکەین. لەلایەکی دیکە رۆژەڤی ساختە و دروستکراو ناتوانن رۆژەڤی سەرەکی ئێمە بێکاریگەر بکەن. لەم رۆژە مێژووییانەدا دەبێت هەموو گەلەکەمان و رێکخراوەکانی رێکخستنمان بە لۆژیکی دروست و هاوبەش بجوڵێنەوە و نەبنە ئامرازی خواستە گێرەشێوێنیەکان. رۆژەڤی ئێمە هەڵمەتەکەمانە. رۆژەڤی ئێمە ئازادی جەستەیی رێبەرایەتیمان و چارەسەر سیاسی پرسی کوردە. لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە سڵاو لە هەموو پێکهتەی رێکخستنکراومان و گەلەکەمان دەکەین و بەڵێنی فراوانترکردنی خەبات و تێکۆشان دووبارە دەکەینەوە".
هـ . ب