فەد-کورد بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە نەورۆز
فەد-کورد بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە ئاهەنگی نەورۆز کە ٢٣ ی ئادار لە فرانکفۆرت ئەنجام دەدرێت.
فەد-کورد بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە ئاهەنگی نەورۆز کە ٢٣ ی ئادار لە فرانکفۆرت ئەنجام دەدرێت.
فیدراسیۆنی کوردستانیانی ئازاد لە ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا (فەد-کورد) دەربارەی ئاهەنگەکانی نەورۆز ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەواز لە هەموو کوردان کراوە دژی سیاسەت لەناوبردن و نکۆڵی یەک دڵ و یەک دەنگ بن، گوتراوە: "بانگەواز لە هەموو گەلەکەمان دەکەین، بەتایبەت گەلەکەمان لە ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات، بە هۆشیاری نەتەوەی دیموکراتیک، بە جلوبەرگی فۆلکلۆری و بە ڕۆحی سەفەربەری بەشداری ئاهەنگەکانی نەورۆز بکەن لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز دژی فاشیزم بۆ ئازادی خۆیان دەنگ هەڵبڕن".
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "وەک کوردانی ئەوروپا، ئێمە لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز دەبین و چاندی خۆمان دەپارێزین، بانگەواز لە هەموو کوردستانیان و لایەنە دیموکراتەکانی ئەڵمانیا دەکەین، بەشداری ئاهەنگەکانی نەورۆز بکەن کە ١٧ ی ئادار لە بەرلین و هال و ئێرفۆرت و لە ٢٣ ی ئادار لە فرانکفۆرت ئەنجام دەدرێت".