فەدا – کورد لەبارەی مەراسیمی تەرمی خەلیل شەن راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

فەدا – کورد ناڕەزایی بەهۆی گەمارۆی پۆلیس لە کاتی بەخاکسپاردنی تەرمی خەلیل شەن پیشاندا کە لە هەمانکاتدا جگە لە ئەندامانی خێزانەکەی رێگا بە کەس نەدرا بەشداری لە مەراسیمەکەدا بکەن.

خەلیل شەن لە ١٢ی شوباتدا، لە بەردەم پەرلەمانی شاری دریسینی ئەڵمانیا، لە ٢٢مین  ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕیبەری گەلی کورد، ئاگری لە جەستەت بەردا و شەهید بوو و تەرمەکەی لەلایەن خانەوادەکەی لەژێر گەمارۆی پۆلیس بەخاکسپێردرا.

فەدا – کورد نارەزایی پیشاندا و رایگەیاند، بە تەنها رێگەیان بە ئەندامانی خێزانەکە داوە کە بەشداری لە مەراسیمەکەدا بکەن و بە هەموو شێوەیەک وێنەگرتن و تۆمارکردنی ڤیدیۆ لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتوە قەدەغەکراوە.

فەدا – کورد باسی ئەوەی کرد، ٣ی ئازار لە بەردەم باڵەخانەی نەجەکەدەی دریسدین، مەراسیمێکیان ئەنجامداوە و هاوڕێکانی شەن بەشداریان لە مەراسیمەکەدا کردووە و هەڤاڵ خەلیلیان بەرەوە شوێنی ئەبەدی خۆی بۆ گوندی لۆدێ لە کوردستان رەوانە کردووە.

دوێنێ کاتژمێر ١٣:٠٠ تەرمی هەڤاڵ خەلیل لە ئێلح لەلایەن خانەوادەکەیەوە وەرگیرایەوە.

فەدا کورد رایگەیاند، هێزەکانی دەوڵەت رێگایان نەدا جگە لە ئەندامانی خێزان هیچ کەسێکی دیکە بەشداری مەراسیمەکەدا بکەن، هەروەها رێگەیان نەدا وێنە و دیمەن تۆمار بکرێن و وتی، "دەیانەوێت گەلی کورد لە دۆزە ڕەواکەی دوور بخەنەوە . خاوەنداری لە ئامانجی شەهیدان بکەین. گەلی کورد تا نەگاتە ئازادیەکەی، باجەکەی هەرچیەک بێت، گرنگ نییە، دەست لە خەبات هەڵناگرێت. ئێمە بەم شێوەیە دەتوانین خاوەنداری لە چالاکی و حەسرەتی هەڤاڵ خەلیل بلەین."

ف.ق