فەدا: وەرن لە ١٧ ی شوبات دژی گۆشەگیری لە کۆڵن بین
هاوسەرۆکی فەدا حوریە کابایال گوتی: "دژی گۆشەگیری لە ڕێپێوانی ١٧ ی شوباتی کۆڵن وەک لوتکەی چالاکییەکان کۆدەبینەوە".
هاوسەرۆکی فەدا حوریە کابایال گوتی: "دژی گۆشەگیری لە ڕێپێوانی ١٧ ی شوباتی کۆڵن وەک لوتکەی چالاکییەکان کۆدەبینەوە".
هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی عەلەوییە دیموکراتیکەکان (فەدا) حوریە کابایال بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ١٧ ی شوباتی کۆڵن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
حوریە کابایال گوتی: "لە کەسێتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا گەلی کورد گۆشەگیر دەکرێت و هەموو کەسێکی دژ بە ناسنامە و باوەڕ و جیاوازییەکانیان خستە زیندان و کوشتیان. پێویستە پێیان بڵێین "ڕاوەستن". پێویستە وەک حەلاج مەحسونی، نەسیمی، پیر سوڵتان و بدندەستەکان دکی ناهەقی بوەستینەوە. دەبێ ئازادیمان بەهێز بکەین و وەک سەید ڕەزا سەر نەوی نەکەین".
حوریە کابایال تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ئیمراڵی و بێدەنگی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی شەرمەزارکرد.
لەکۆتاییدا گوتی: "وەک لوتکەی چالاکییەکان، پێویستە لە ڕێپێوانی ١٧ ی شوبات لە شاری کۆڵن بەشداربین و دژی گۆشەگیری بوەستینەوە. دەبێ بێ جیاوازی دژی ناهەقی بوەستینەوە. پێویستە هەموو پێکەوە لەنێو بەرخۆدان جێ بگرین".