دەوڵەتی تورکیا لە مێژە دەیەوێت ببێتە هێزێکی هەرێمی و سیاسەتی فراوانخوازی لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا بەڕێوەببات. لەگەڵ هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ و وەڵامدانەوەی ئیسرائیل، هاوسەنگی لە هەرێمەکەدا گۆڕانکاری بەسەردا هات. پلانی هێزە نێونەتەوەییەکان هاوکاتبوو لەگەڵ ئامانجە هەژموونخوازییەکانی تورکیا. ئیدارەی دەوڵەتی تورکیا بە پێشەنگایەتی سەرۆکی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی ئەمەی بە مەترسی بینی و مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو بانگەوازی لە ڕێبەر ئاپۆ کرد کۆتای بە پەکەکە بهێنێت و سود لە 'مافی هیوا' وەربگرێت.
پرۆسەکە کە لە سەرەتا بە خێرایی پەرەی سەند، وەک ئەوەی باخچەلی ئاماژەی پێدا لە ئێستادا بەو خێراییە بەردەوام نییە. بەتایبەت لە دوای کۆنگرەی ١٢ی پەکەکە، دەوڵەت و حکومەت دەستیان کردووە بە قورسکردنی پرۆسەکە و کاتی پێوە دەکووژن.
وەک ئاژانسمان لەگەڵ ڕۆژنامەوان فەردا چەتین لەسەر ئەو هەنگاوانەی کە ماون پەیوەست بە پڕۆسەکە، دۆخی نێونەتەوەیی و هەرێمی، مەترسییەکانی دواکەوتنی پرۆسەکە، بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و کۆمۆنە دیموکراتیکەکان و دیدگای سیاسی ڕێبەر ئاپۆ قسەمانکرد.
پڕۆسەکە 'کە بەردەوامە' و دیالۆگ لە تورکیا بە بانگەوازەکەی دەوڵەت باخچەلی لە مانگی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد. سەرەڕای ئەم هەنگاوە خێرا و چاوەڕواننەکراوانە، دەبینین لایەنی دەوڵەتی پرسەکە سەخت دەکات و تەنانەت ئاستەنگی دروست دەکات. بۆچی دەوڵەت یان حکومەت بەو خێراییە هاتە ناو پرۆسەکەوە دەستی کرد بە سەختکردنی؟ هۆکاری ئەمە چییە؟
نەک تەنها ڕاگەیاندراوەکەی دەوڵەت باخچەلی؛ هەم لە تورکیا و هەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوین گۆڕانکاری خێرا دروستبوو. لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا، لە سەردەمی وەزیری دەرەوە ئەحمەد داودئۆغلۆ، تورکیا دەستی کرد سیاسەتێکی دەرەوەی فراوانخوازانەی بە ناوی "قوڵایی ستراتیژی". دەیانویست دەسەڵاتی خۆیان سەرلەنوێ وەربگرنەوە و لە خاکەکانی پێشووی عوسمانییدا ببنە کارەکتەر. هەنگاوی پراکتیکی وەک ڕێککەوتنی هەرێمی ئابووری تایبەت لەگەڵ لیبیا نراوە. تورکیا ئەم سیاسەتەی لە قەفقازەوە تاوەکو بەڵقان بڵاوکردۆتەوە. جیهانی جەمسەر و فرە کارەکتەر جێگەی خۆی بەم دۆخە داوە. هەندێک جار، لە ڕووسیا نزیک بووەتەوە، هەندێک جار لە یەکێتی ئەوروپا یان ئەمریکا نزیکتر بووەتەوە، بەڵام لەم نێوەندەدا ئەمریکا، بەریتانیا و ئەوروپاش پلانەکانیان جێبەجێ کردووە: ڕووخاندنی سەدام، لەناوبردنی قەزافی و گۆڕینی ڕژێم لە سووریا. ئامانجی تورکیا بۆ بوون بە کارەکتەرێکی چالاک لە هەرێمەکەدا بەهۆی ئەم پرۆسەیەوە ڕێگری لێکراوە.
کەواتە تۆ باسی ئەو دۆخە دەکەیت کە دەوڵەت باخچەلی بە "سەرکێشی و مەترسی چاوەڕوانی تورکیایە" ناوی دەبات؟
بەڵێ. کاتێک سیاسەتی داگیرکاری و فروانخوازی ئەنجام دەدات، شەڕوپێکدادن لەگەڵ گروپەکانی دیکە یان هێزەکان دەبێت بە ناچاری. بۆ نموونە سیاسەتەکانی "دەتوانین لە شەوێکدا لەناکاو بێین" کە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کورد لە سوریا دەکەنە ئامانج و بۆردومانە بەردەوامەکان نموونەی ئەمەن، بەڵام دوای گۆڕینی ڕژێم، ئیسرائیل لە ڕاستیدا خۆی لە سوریا جێگیر کردووە. ئەمە ئیدی پێشبینی نییە، ڕاستییەکی سەلمێنراوە. پلانەکانی ئیسرائیل، ئەمریکا و بەریتانیا لە سووریا، حیساباتی تورکیای لە هەرێمەکەدا تێکداوە. ئەم هاوسەنگییە نوێیە تورکیای ناچار کردووە ئاقڵانەتر مامەڵە بکات. بانگەوازەکەی باخچەلیش لەسەر ئەم بنەمایە سەریهەڵدا.
پرۆسەکە دەستی پێکرد بەڵام بە هەمان خێرایی پێشوو بەردەوام نەبوو. چی گۆڕا؟
تورکیا پێشبینی نەدەکرد کە گۆڕانکارییەکان لە سووریا هێندە خێرا بێت. ترسی ئەوەی هەبوو پلانی ئەمریکا، بەریتانیا و ئیسرائیل پەراوێزی بخات. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش هاوکاری لەگەڵ کوردانی وەک ڕێگەیەک بینی، بەڵام لەگەڵ پێشکەوتنی پرۆسەکەدا بۆی دەرکەوت کە ئەوەندە پەراوێزخراو نییە کە ترسی لێی هەبوو. بەم شێوەیە پرۆسەکەی سەختکرد.
پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل لە ناوچەکە تێکچووە. ئەو ناوچانەی کە تورکیا دەیویست بارەگاکانی خۆی لێ بکاتەوە، بۆمبباران کران. پێویستە ئەمە چۆن لێکبدەینەوە؟
سیاسەتی شەڕانگێزانەی ماوەدرێژی تورکیا تا ئەمڕۆش بەردەوامیی هەیە. بەڵام ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد و کشانەوەی ئێران و ڕوسیا لە سوریا تورکیای ڕووبەڕووی ئەمریکا، بەڕیتانیا و ئیسرائیل کردەوە. ئەم هێزانە دەیانەوێت لەژێر هەژموونی خۆیان لە سوریا پێگەی سەربازیی نوێ دروستبکرێت. بۆردوومانەکانی ئیسرائیلیش بەشێکن لەو سیاسەتە. تورکیا چیدی پێداگیریی لە سیاسەتە کۆنە توندەکانی خۆی لە سوریا ناکات، بەڵکو نەرمتر دەجوڵێتەوە.
تاکە شت کە تورکیا شێلگیرانە پێداگیریی دەکات، ئەوەیە کورد نەبێتە خاوەنی ستاتۆیەکی سەربەخۆ. هەموو هەوڵێک دەدات کە لە داڕشتنی دەسەڵاتی نوێی سوریادا پشکی یەکسانی بەر نەکەوێت.
دەوڵەت باخچەلی دەربڕینی وەکو 'ڕێکەوتنی کورد و تورک' و 'پارادایمی نۆژەنکراوەی'ی بەکارهێنا. بەڵام هێرشەکان بۆ سەر دەستکەوتەکانی کورد بەردەوامن. ئایا تورکیا هێشتا خاوەن هەڵوێستی دژە کوردە؟
پڕۆسەکە لە دینامیکێتی ناوخۆیی تورکیاوە نەهاتە ئاراوە؛ بەڵکو لە دەرنجامی هەلومەرجە دەرەکییەکانەوە درووست بووە. تورکیا وازی لە سیاسەتە کۆنەکەی خۆی نەهێناوە، بەڵام لەوە تێگەیشتووە کە دژایەتیکردنی بەردەوامی کورد لە بەرژەوەندیدا نییە. هەر لەبەر ئەوە پڕۆسەکە دەستیپێکرد. بەڵام ئەم پڕۆسەیە لەسەر بنەمای ئاشتیی کۆمەڵایەتی و خوشک-برایەتی پێش نەکەوت، بەڵکو لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی گونجاو پەرەی سەند.
بۆچی دەستکەوتەکانی کورد لە سوریادا هێندە دەوڵەتی تورکیا نیگەران دەکات؟
ئەم جۆرە دانوستانانە ئەو کاتە گەشە ناکەن کە لایەنەکان ئاشتییان دەوێت، بەڵکو کاتێک درک بەوە دەکەن کە ناتوانن سەرکەوتن بەدەست بهێنن دانوستان هەڵدەبژێرن. تورکیا بە بیانووی گونجاو ڕووی کردە ئاشتی. بینی کورد لە ناوچەکەدا دەبێتە کارەکتەری کاریگەر.
ئەم قورسکردن و دواخستنەی پرۆسەکە چ مەترسییەک دروستدەکات؟
بانگەوازەکەی باخچەلی و وەڵامی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان هەنگاوی زۆر ڕادیکاڵ بوون. گەڕانەوەیان نییە. گەر وەڵامی ئەم هەنگاوانە نەدرێتەوە، دەگەڕێینەوە خاڵی سەرەتا. پڕۆسەکە مانای نامێنێت. ٨٠-٩٠٪ی پارتە سیاسییەکانی تورکیا پشتیوانییان بۆ پڕۆسەکە دەربڕی. پارتە کوردییەکانیش پشتیوانییان کرد. ئەم زەمینەیە بە ئاسانی ناسازێت. بەڵام دەوڵەتی تورکیا لە ئێستادا پڕۆسەکە قورس دەکات. ئەم دۆخە مەترسییەکی جددی دروست دەکات.
ئایا ئەوەی تورکیا دەیکات بەرهەمهێنانە؟
دەتوانین بە بەرهەمهێنان ناوی بهێنین. ڕوونە لەگەڵ جددیەت بوون بەرانبەر پرۆسەکە یەکناگرێتەوە.
نەک هەر قورسکردنی پرۆسەکە، هێرشەکانیش بەردەوامیان هەیە. ئەردۆغان و دەوروبەرەکەی هێشتا دەربڕینەکانی وەک "هەتا یەک تیرۆرست مابێت" بەکاردێنن. ئێوە چۆن لەوە دەڕوانن؟
پڕۆسەکە چیتر وەکو ئەوەی کە باخچەلی باسی کرد بەڕێوەناچێت؛ دەوڵەت پڕۆسەکەی قورسکرد، بەتایبەت دوای کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە. هەنگاوی بنەڕەتیی وەکو ڕەخساندنی هەلومەرجی خەباتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان و ئاگربەستی هاوبەش نەنرا. حکومەت بەهۆی ترسە سیاسییەکانەوە ئەم هەنگاوانە دوادەخات. بەڵام سەبارەت بە گەریلا ئەم هەنگاوانە نیشانەی باوەڕن. هێرشە سەربازیی و سیاسییەکانی حکومەت لەگەڵ پڕۆسەی چارەسەریدا یەکناگرێتەوە. چەکدانای گەریلا پێویستی بەڕەخساندنی بناغەیەکی دیموکراتیکی و یاساییە.