فەرەنسا باڵیۆزەکەى لە تورکیا بانگهێشت کردەوە

فەرەنسا رایگەیاند، هێرڤی ماگرۆی باڵیۆزی وڵاتەکیان لە تورکیا بۆ گفتوگۆکردن بانگهێشت کردووەتەوە بۆ فەرەنسا.

راگەیاندراوێک بە ناوی فەرەنسا سەرۆکایەتیی کۆماری فەرەنسا بڵاوکرایەوە و تیایدا هاتووە، قسەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا لەسەر ئیمانوئیل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا قبوڵ ناکرێن و بۆ گفتوگۆکردن بانگهێشتی هێرڤی ماگرۆی باڵیۆزیان لە تورکیا کردووەتەوە.

ژ.ت