فینجانجی: بەهۆی پشتگوێخستنی دەسەڵات دەیان هەزارا کەس گیانیان لەدەستدا
شەبنەم کۆرور فینجانجی سەرۆکی دەستەی ناوەندی یەکێتی پزیشکانی تورکیا رایگەیاند، بەهۆی پشتگوێخستنی دەسەڵات، لە بومەلەرزەکەدا بە دەیان هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.
شەبنەم کۆرور فینجانجی سەرۆکی دەستەی ناوەندی یەکێتی پزیشکانی تورکیا رایگەیاند، بەهۆی پشتگوێخستنی دەسەڵات، لە بومەلەرزەکەدا بە دەیان هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.
شەبنەم کۆرور فینجانجی سەرۆکی دەستەی ناوەندی یەکێتی پزیشکانی تورکیا (تەتەبە) و ئەندامانی دەستەی ناوەندی، بە بۆنەی ١٤ی ئازار جەژنی پزیشکان، یادی ئەو کارمەندانەی تەندروستیان کردەوە کە لە بومەلەرزەدا گیانیان لەدەستداوە.
ئەەندامانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی و خزمەتی کۆمەلایەتی (سەس) و بەڕێوەبەرانی ژووری پزیشکانی مێردیم، ئامەد، مانیسا و ئیزمیریش بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد.
فینجانجی باسی ئەوەی کرد کە ئەوان لە سیستمی نوێی تەندروستی گەل و سۆسیالیستەکاندا پێداگیری دەکەن و وتی، " ئەوەی چەندین ساڵە دەیڵێین، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا بوو. سەرمان دانەنەواند و دانانەوێنین."
فینجانجی بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا، " لە کاتی ئاساییدا پێویستە ئامادەکاری بۆ دۆخە نائاساییەکان بکرێت، جارێکی دیکە ئێمە بینیمان گەل بە تەنیا بەجێهێڵراوە. بە ساڵانە دەڵێین، بەڵام وەزارەتی تەندروستی گوێی بە ئێمە نەدا. بەهۆی پشتگوێخستنی دەسەڵاتەوە بە دەیان هەزار هاوڵاتیمان گیانیان لەدەستدا."
ف.ق