گه‌نجانی كورد له‌ پێناو ئۆجالاندا چوونه‌ به‌رده‌م باره‌گای سی پی تی

به‌ بۆنه‌ی ٤ی نیسان رۆژی له‌دایكبوونی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان گه‌نجانی كورد له‌به‌رده‌م بینای كۆمیته‌ی رێگری له‌ ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا (سی پی تی/ CPT) چالاكیه‌كیان ئه‌نجامدا.

گه‌نجانی كورد له‌ كاتژمێر ١٣:٠٠ له‌ شاری ستراسبورگی فه‌ره‌نسا كۆبوونه‌وه‌، له‌ به‌رده‌م بینای سی پی تی گۆشه‌گیری دژوار له‌سه‌ر ئۆجالانیان شه‌رمه‌زار كرد. گه‌نجان پۆسته‌ره‌كانی ئۆجالان و ئاڵاكانی په‌كه‌كه‌یان هه‌ڵدابوو.

گه‌نجان بێده‌نگی سی پی تیان شه‌رمه‌زار كرد، داوای ئازادی عه‌بدوڵا ئۆجالانیان كرد.

له‌وێ گه‌نجان راگه‌یه‌نراویاندا وتیان: "٧٣هه‌مین ساڵیادی له‌دایكبوونی رێبه‌ر ئاپۆ پیرۆز ده‌كه‌ین. ئێمه‌ به‌ بۆنه‌ی رێبه‌ر ئاپۆوه‌ بوونمان هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌ویش ده‌بین. رێبه‌ر ئاپۆ ٢٣ ساڵه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی سیستماتیك له‌ ژێر سیستمی ئه‌شكه‌نجه‌دایه‌. ئه‌و دیلگیرانه‌ وه‌ها دۆخێكه‌ كه‌ به‌سه‌ر هه‌موو گه‌لی كورددا ده‌سه‌پێنرێت. چی ده‌بێت با ببێت ئه‌و رێگایه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ بۆ ئێمه‌ی كردووه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌رداری نابین. ئێمه‌ به‌ پاڕادایمی رێبه‌ر ئاپۆ درێژه‌ به‌ هه‌بوونی خۆمان ده‌ده‌ین. ده‌ست له‌و مامه‌ڵه‌ نایاساییه‌ی خۆتان هه‌ڵبگرن. گه‌لی كورد سه‌ر بۆ ناحه‌قی و كرده‌وه‌ی نایاسایی دانانه‌وێنێت".

هـ . ب