گەل لە نسێبین ئاهەنگی شادی گێڕا: دیسان شارەوانی خۆمان بەڕێوە دەبەین

گوڵبین شاهین داغان کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی نسێبین لە ئاهەنگە جەماوەرییەکەی شاری نسێبین قسەی کرد و وتی: "ئێمە پێکەوە نسێبین دەگەڕێنینەوە بۆ ڕۆژانی پێشتر، دەست لە دەستی یەک، دیسان نسێبین ڕەنگین دەکەینەوە.

ئاهەنگی شادی گەلی نسێبین

لە نسێبین ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی ٣١ی ئادار کۆتایی هاتووە، دەم پارتی ئاهەنگێکی گشتی و ڕێپێوانێکی جەماوەریی بە بەشداریی کاموران تانهان پەرلەمانتاری مێردین ڕێکخست.

جەماوەری گەل لە شەقامی ٢٧ی ئایار کۆبوونەوە و بە مەشخەڵەوە بەرەو نووسینگەی هەڵبژاردنی ژنانی دەم پارتی بەڕێکەوتن. ڕێپێوانەکە  دیمەنێکی ڕەنگینی خوڵقاندبوو، لە میانەی ڕێپێوانەکەدا دروشمی "بژی زیندانیان" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرانەوە.

هاوکات کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی نسێبین گوڵبین شاهین ڕایگەیاند، "ئیرادەی گەلەکەمان لە نسێبین بە قەیوم دەستنیشانکراوە، هەموومان دەزانین ڕژێمی قەیوم چی بە شەرعی دەزانێت، گەلەکەمان شایەنی باشترین و جوانترین شتە، لە مانگی ئاداردا بەدەستی دەهێنین". لە ی  ٣١ ئاداردا قەیومەکان دەنێرینەوە و شارەوانییەکان بەڕێوە دەبەین، پاراستنی سەندوقەکان هێندەی چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگدان گرنگە، پێکەوە نسێبین دەگەڕێنینەوە بۆ سەردەمی پێشتر و دیسان نسێبین دەکەینەوە بەشاری هەموو ڕەنگەکان."

جۆش و خرۆشی گەل کە دیمەنی ڕەنگاوڕەنگی بە دەریاچەکە بەخشی بوو بە سەما  و گۆڤەند کۆتایی هات.