گەلی شڕناخ لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل، لە جەژندا چالاکیان ئەنجامدا

سیاسەتمەداران و گەل، لە میانی ئەو چالاکیانەی دەم پارتی لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل دەستیپێکردبوو بە بۆنەی جەژنەوە لە شاری شڕناخ چالاکی ئەنجامدا. چالاکی گردبوونەوەکان لە بەردەم شارەوانییەکانی سلۆپی، جەزیر و هەزەخ بەڕێوەچوون.

گردبوونەوەکان بە ئامادەبوونی عایشەگۆڵ دۆغان وتەبێژی دەم پارتی و زەکی ئیرمەز و نەورۆز ئۆیساڵ ئەسڵان ئەندامانی پەرلەمانی شڕناخ و هاووڵاتیان پەیامێکیان دا بۆ پاراستنی ئیرادەی گەل بڵاو کردەوە.

نەورۆز ئۆیسال ئەسڵان، ئەندامی پەرلەمان لە دەم پارتی وتی: "لەژێر ئەم چەوساندنەوە و بێ یاساییە لە جوگرافیای کوردستاندا دەکرێت، جەژنەکانمان تامی جەژن نادەن." هەروەها وتی خۆپیشاندانەکان دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جۆلەمێرگ گەلی کورد هەم لە جەژن و هەم لە گردبوونەوەکانیان پێکەوە درێژەی پێدەدەن.

نەورۆز ئۆیسال بە سەرنجدان بە چالاکیەکانی زیندانەکان وتی: "هەزاران هەڤاڵمان بۆ ئازادیی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان و چارەسەرکردنی پرسی کورد لە زیندانەکاندان". "تەلەفون بۆ بنەماڵەکانیان ناکەن، پیرۆزبایی جەژن ناکەن، نایەن بۆ چاوپێکەوتنەکان". هەروەها ڕایگەیاند، جەژنی ڕاستەقینە کاتێک دەکرێت کە شەڕ و ستەم لە چیاکانی کوردستان تەواو بێت.

بەهەمان شێوە ومەبەست لە شارەکانی هەزەخ، جزیر و سلۆپی بۆ سەرەنج خستنەسەر چەوسانەوە و داگیرکردنی ئیرادەی گەل چالاکیی گردبوونەوە بەڕێوە چوو.