بە دیمەن

لە لوزەرن و لۆکرانۆ زیاتر لە هەزار نامە بۆ سی پی تی نێردرا

لە شارەکانی لوزەرن و لۆکرانۆی سویسرا دژی گۆشەگیری ڕەهای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زیاتر لە هەزار نامە بۆ سی پی تی نێردرا.

ژنانی کورد لە شارەکانی لوزەرن و لۆکرانۆی سویسرا بەردەوامن لە کەمپەینی ناردنی نامە بۆ سی پی تی.

لوزەرن

ژنان لە لوزەرن لەسەر بانگی مەجلیسی ژنانی ئارین میرکان لەبەردەم پۆستەخانە کۆبوونەوە، ئەندامانی ناوەندی جڤاکی کورد پشتگیریان دا.

لەسەر ناوی مەجلیسی ژنانی ئارین میرکان، نورشین نەرگس تیشکی خستەسەر گۆشەگیری گرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتی: "هەڵگرتنی سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمراڵی بەرپرسیارێتی سی پی تی ـە. سی پی تی ناچارە وەڵامی داخوازیەکانمان بداتەوە".

نەرگس تیشکی خستەسەر هەڵمەتی دۆستانی گەلی کورد و گوتی: "لەچوارچێوەی هەڵمەتەکەدا سەدان نامە بۆ سی پی تی دەنێرین".

پاشان ٩٤٠ نامەی واژۆکراو بۆ سی پی تی نێردرا.

لۆکرانۆ

ژنان بە داخوازی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری لۆکرانۆی کانتۆنی تیکینۆ نامەیان بۆ سی پی تی نارد.

دەسپێشخەریی ژنانی ئازادی تیکینۆ لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا ١٦٨ نامەی خستە پۆستەوە.

وتەبێژی دەسپێشخەرییەکە فاتمە یەڵماز ڕایگەیاند پێویستە سی پی تی بەرامبەر گۆشەگیری و نادادی بێدەنگ نەبێت و گوتی: "دەوڵەتی تورکی قڕکەر و فاشیست لە کەسێتی ڕێبەرێتیماندا سیاسەتی نکۆڵیکردن و لەناوبردن دژی گەلی کورد بەڕێوەدەبات. سی پی تی کە لە بەرامبەر سیاسەتەکانی ئەشکەنجەدان و قڕکردن بێدەنگە، پێویستە دەستبەجێ ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات و کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان دەست پێ بکاتەوە. ئێمەی ژنانی کورد لە تیکینۆ داوا لە سی پی تی دەکەین ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات و نەبێتە هاوبەشی تاوانەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک".