کەجەکە شێخ سەعید و هاوڕێکانی یادکردەوە

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە شێخ سەعید و هاوڕێکانی یادکردەوە و بانگەوازی لە گەلی کورد، گەلان و هێزە ئازادیخوازەکان کرد لە دژی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپەی قڕکەر و ڕەگەزپەرستدا، تێکۆشانی هاوبەش فراوان بکەن.

شێخ سەعید و هاوڕێکانی

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە بۆنەی ساڵوەگەری لە سێدارەدانی شێخ سەعید و هاودۆزانیدا، ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکەی هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕیوەبەری کەجەکە بەم شێوەیە:

" ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٢٥ شێخ سەعید و هاوڕێکانی لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە لە سێدارەدران. ڕووداوی لە سێدارەدانی شێخ سەعید و هاوڕێکانی جێگەیەکی قوڵی لەو شێوەیەیی لە دڵی گەلی کوردستاندا بەجێهێشتووە، کە هیچ کاتێک لەبیرناکرێت و هەموو کاتێک یاددەکرێتەوە. وەک تەڤگەری ئازادی کورد، لە ساڵوەگەڕی لە سێدارەدانیاندا جارێکی دیکە یادییان دەکەینەوە، هەر بەو بۆنەیەوە هەموو شەهیدانی شۆڕش و دیموکراسی بە پێزانینەوە یاد دەکەینەوە و لە ئاستیاندا بەژنمان دادەوێنینەوە. بەڵێنمان دووبارەدەکەینەوە کە ئامانجەکانین بەدی دێنین.

لە سێدارەداننی شێخ سەعید و هاوڕێیانی دۆزەکەی، دەرنجامی زهنێتی نکۆڵیکردنە لە کوردان. لەگەڵ دامەزراندی کۆماردا نکۆڵی لە هەبوونی گەلی کورد کرا، ئەو بەڵێنانەی کە بە گەلی کورد درا جیبەجێنەکران و گەلی کورد لە مافە دیموکراتیکیەکانی بێبەش کرا. گەلی کورد ناڕەزای دەربڕی لە بەرامبەر ئەو نکۆڵیکردن و ناحەقیەیی بەرامبەری دەکرا. بەو هۆکارە ئەو تێکۆشانەی شێخ سەعید ڕەوایەتی پێدا لە مێژووی کوردستاندا جێگەیەکی گرنگی هەیە. هەڵوێست و تێکۆشانی گەلی کورد لە دژی نکۆڵیکردن و قڕکاری دەوڵەت خۆی دەرخست. ئەم قۆناغە گرنگە، لەبەرئەوەی هەم بەرخۆدانی گەلی کورد لە دژی نکۆڵیکردن و هەڵوێستە ئازادیخوازەکانی ئەوان دەرخات، هەم کارەکتەری دەوڵەتی تورک و ڕێبازەکانی لە بەرامبەر گەلی کوردا ئاشکراکرد. دامەزراندی زهنیەت و سیاسەت لەسەر بنەمای قڕکردنی کوردان، بە سەرکوتکردنی تەڤگەری شێخ سەعید و لە سێدارەدانی پێشەنگانی بزووتنەوەکە دەستیپێکرد و ئەم قۆناغە سیاسیەی نکۆڵیکردن لە کورد تا ئێستاش بەردەوامە. دەوڵەتی تورک بە کۆمەڵکوژی و لەسێدارەدان پەنای بۆ سەرکوتکردنی سەرهەڵدانی کورد برد و لەسەر ئەم بنەمایە قۆناغێکی نوێی قڕکردنی لە کوردستان دەستپێکرد. لە دوای ئەو مێژووەوە لە کوردستاندا قۆناغێکی قڕکردن لە کوردستان و لە سەروی هەموویەوە لە ئاگری، دەرسیم و زیلان و لە هەموو جێگەیەکی وڵاتدا قڕکردن بەڕێوەبرا. لەبەر ئەمەیە ڕێبەر ئاپۆ، ڕێبازی نزیکبوونەوەی دەوڵەتی تورک لەبەرامبەر سەرهەڵدانی شێخ سەعید وەک مێژووی دەستپێکردنی قۆناغی قڕکردن لە دژی کوردان پێناسە دەکات. یەکەمین یاسا و میکانیزمی قڕکردن لەم قۆناغەوە دامەزرا و جێبەجێکرا. دواتر وەک پلانی ئیسلاحاتی شەرق (ڕێفۆرمی ڕۆژهەڵات)  بەفەرمی کرا. ئەم پلانە تاکە دەستوری ڕاستەقینە و نەگۆڕاوی دەوڵەتی تورکە. هەموو یاسا و میکانیزمەکانی دیکە کە دواتر نوسرانەوە لە سەر بنەمای خزمەتکردنی پێکهێنانی پلانی ئیسلاحاتی شەرقییە کە قڕکردنی کوردانە. لە تورکیادا تاکە یاسایەک کە جێبەجێدەکرێت، یاسای قڕکردنی کوردانە.

بەداخەوە، هەرچەندە سەد ساڵ بەسەر ئەم ڕووداوەدا تێپەڕبووە، کەچی دەوڵەتی تورک لەسەر زهنینی داگیرکاری و قڕکاری بەردەوامە. سەردەستی دەوڵەت ئەم سیاسەتەی داگیرکارییە بەردەوامی پێدەدات. لەمرۆشدا لە لایەن دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەوە نوێنەرایەتی سیاسەتی داگیرکاری دەکات و بەڕێوەی دەبات. دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە لە سەدساڵەی دووەمی کۆماریدا، ئەوەی دەرخست کە تەڤگەری ئازادی کورد لە ناوبەرن و ئامانجیان قڕکردنی کوردانە، هەبوونی کوردان لەناوبەرن و بەم ئامانجەوە پەنا بۆ هێرشی بەرفراوان، داگیرکاری و کۆمەڵکوژی دەبات. گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەر ئاپۆ، هێرش لەسەر گەل و تەڤگەری ئازادی، هێرشە داگیرکارییەکان لەسەر ڕۆژئاوا، لە ئیرادە دابڕینی گەل بە سیاسەتەکانی دەستبەرسەرداگرتنی شارەوانیەکان و بەڕێوەبردنی شەڕی تایبەت وابەستەی ئەم ئامانجەی کردووە. بەڵام بەرخۆدانی بەرفراوان و مێژووی لە دژی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە دەخست و ڕێگری لەم ئامانجەی فاشیستان گرت. گەلی کورد بەم هەڵوێستەی خۆیەوە تۆڵەی شێخ سەعیدەکان، سەید ڕەزکاکان و قازی محەمەدییەکانی کردەوە و دەیکات. بێگومان دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە دەستبەرداری ئەم ئامانجەی خۆی نابێت. بەڵام لە بەرامبەر بەرخۆدان و تێکۆشانی فرەلایەنەی گەلی کوردستاندا تێکشکاوە، ناوزەڕبووە و کەوتووەتە دۆخێکەوە کە نەتەوانێت چیدی خۆی ڕاگرێت. گەلەکەمان، کرێکار و ڕەنجدەر، ژن و هەموو هێزەکانی دیموکراتیک، سۆسیالیست و ئازادیپارێز دەتوانن تێکۆشانی هاوبەش و یەکگرتوو بەڕێوەبەرن و کۆتای بە دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە بێنن و ڕێگە بۆ کوردستانێکی ئازاد و تورکیایەکی دیموکراتیک بکەنەوە. دروسترین پەیوەندی بە یادکردنەوەی شێخ سەعید درێژەدانە بەم تێکۆشانە و بەسەرکەوتن کۆتای پێبهێنرێت. لەسەر ئەم بنەمایە، جارێکی دیکە شێخ سەعید و هاورێکانی یاددەکەینەوە و بانگەوازی لە هەموو کەسێک دەکەین، بە تایبەت لە گەلی کورد داوادەکەین لە دژی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپەی قەیوم-دەستبەسەرداگر، قڕکەر، ڕەگەزپەرست، دووژمنی ئازادی و دیموکراسی، تێکۆشانی بەهێز بکەن."