خزمی زیندانیان لەبەردەم زیندانی باکرکۆ چالاکیان ئەنجامدا

خزمی زیندانیان لەبەردەم زیندانی باکرکۆ چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی"یان ئەنجامدا.

کۆمەڵە یاساییەکان و پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوانی مەڕمەڕە (مە توای دەر) و خزمی زیندانیان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لەبەردەم زیندانی ژنانی باکرکۆ چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی"یان ئەنجامدا. هاووتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) جەنگیز چیچەک و چەندین هاوڵاتی بەشداری چالاکییەکە بوون، چەندین جار درووشـمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "شکۆی مرۆڤایەتی ئەشکەنجە لەناودەبات" و "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" بەرزکرایەوە.

هاوسەرۆکی (مە توای دەر) دیلەک سۆنمەز لە چالاکییەکەدا دووپاتی کردەوە تا هەڵگرتنی گۆشەگیری چالاکی و خۆپیشاندان بەردەوام دەبێت، گوتی: "دژی ئەو شتانەی لە زیندانەکان ڕوودەدەن، بۆ شکاندنی گۆشەگیری ئێمە هاوشێوەی هەموو هەفتەیەک لێرە چالاکی دانیشتن ئەنجام دەدەین".

پاش چالاکی دانیشتن، بە درووشم و چەپڵە کۆتایی هات.