ناسنامەی شەڕڤانێکی قەسەدە کە شەهید بووە راگەیەندرا
قەسەدە رایگەیاند، کە شەڕڤانێکیان بە ناوی ئەلئەشقەر ئەل ئیدلیبی لە کاتی راپەڕاندنی ئەرکەکانی لە منبج بە هۆی تەقینەوەی مینەوە شەهید بووە.
قەسەدە رایگەیاند، کە شەڕڤانێکیان بە ناوی ئەلئەشقەر ئەل ئیدلیبی لە کاتی راپەڕاندنی ئەرکەکانی لە منبج بە هۆی تەقینەوەی مینەوە شەهید بووە.
ناوەنری راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لەبارەی شەهیدبوونی شەڕڤانێکی خۆی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "شەڕڤانمان ئەئەشقەر ئەل ئیدلیبی (یوسف راید ئەل عبێد) کاتێک لە بەرەکانی منبج سەرقاڵی راپەڕاندنی ئەرکەکانی خۆی بوو لە دژی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، مینێک پێیدا تەقیەوە و شەهیدبوو.
شەڕڤانمان ئەل ئیدلیبی لە زۆر بەرە لە ناو ریزەکانی بەرەی ئەکراد لە ژێر چەتری هێزەکانماندا، تێکۆشا. لە بەرامبەر چەتە و هێزەکانی تورکیای داگیرکەر و تیرۆریست بەرخودانی گەورەی کرد.
سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید و تەواوی بنەماڵەی شەهیدانمان دەکەین. ئێمە رێگەی ئەو درێژە پێدەدەین، تا ئەو کاتەی ئامانج و ئاواتەکانیان کە بریتیبوو لە وڵاتێکی ئازاد و سەقامگیر و پارێزراو بەدیدێن".
زانیاری لەبارەی ناسنامەی شەهید:
ناسناو: ئەلئەشقەر ئەل ئیدلیبی
ناو و پاشناو: یوسف ئەل عبێد
ناوی دایک: نور
ناوی باوک: رائید
شوێن و کاتی لەدایکبوون: ئیدلیب-جۆزەف، ٢٠٠٢
شوێن و کاتی شەهیدبوون: منبج- ئەریما. ٣٠ حوزەیرانی ٢٠٢٤
هـ . ب