جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە بورسا کارگەیەکی ریساکلینیان سوتاند

جەنگاوەرانی حەسرەت گوڵتەکینی هەبەدەهە رایانگەیاند، کە بۆ یادکردنەوەی قوربانیانی کۆمەڵکوژی سێواس/مادیماک، کارگەیەکی ریساکلینیان لە بورسا داوەتە بەر ئاگر.

جەنگاوەرانی حەسرەت گوڵتەکینی هەبەدەهە هەروەها رایانگەیاند، "٢٤ی حوزەیران لە نیوەشەودا لە ناوچەی ئۆرهانغازی بورسا لە کەرتی خوردەکاران کارگەیەکی ریساکلینیان سوتاندووە.

لە چالاکیەکەدا کارگەکە بە تەواوەتی بووەتە خۆڵەمێس، هەروەها حەفارەیەک و پیکابێکیش سوتاون".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە ئەو چالاکیە بۆ یادکردنەوەی ٣٣ قوربانی کۆمەڵکوژیەکەی سێواس/مادیماک کە بە شێوەی دڕندانە تیرۆرکرابوون، ئەنجامدراوە و ئەوەش خراوەتەڕوو کە لێپێچینەوە ئەو کۆمەڵکوژیە دواکەوتوانە لە فاشیستەکان دەکەن.

هەبەدەهە داوای لە گەلی عەلەوی کرد کە بەشداری ریزەکانی هەبەدەهە ببن.

هـ. ب