لەسەر ڕێگای ئێلح، ڕێپێوانی 'ڕێز لە ئیرادە' بەڕێوە چوو

بەشداربوانی ڕێپێوانی، "ڕێپێوانی ڕێز لە ئیرادە" کە لەلایەن دەم پارتی، دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جۆلەمێرگ دەستیپێکرد، لە ئەدەنەوە تا ئێلح ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

'ڕێپێوانی ڕێز لە ئیرادە' کە لەلایەن دەم پارتیەوە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جۆلەمێرگ لە ئەستەنبوڵ و ئیزمیر دەستیپێکرد، لە یەکەمی تەمموزدا گەیشتە ئەدەنە.

بەشداربوانی ڕێپێوانکە شەو لە شار مانەوە و دواتر بەرەو ئێلح بەڕێکەوتن.

سەر لەبەیانی بەشداربوانی ڕێپێوانکە لە بەردەم بارەگای دەم پارتی شاری ئەدەنە کۆبوونەوە و دروشمی،"بژی بەرخۆدانی جۆلەمێرگ"یان بەرزکردەوە.