هەبەدەهە: ڕزگاری عەلەوییەکان پەیوەستە بە یەکێتی گەلی کورد و کرێکارانەوە

هەبەدەهە ئەو کەسانەی بەبیرهێنایەوە کە لە سێواس تیرۆرکرابوون و رایگەیاند: "ڕزگاری و ئازادی کرێکارانی عەلەوی پەیوەستە بە یەکێتی تێکۆشانی چینی کرێکار و گەلی کوردەوە.

کۆمیتەی بەڕێوەبەریی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی سێواس بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە.

ناوەڕۆکی بەیاننامەکەی هەبەدەهە بەم شێوەیە:

"لە ٢ی تەمموزی ١٩٩٣، لەسەر دەستی دەوڵەتی فاشیستی تورک لە هۆتێل مادماک- سێواس-کۆمەڵکوژییەکی خوێناوی لە کوردستان ڕوویدا. ٣٣ شۆڕشگێڕ و ڕۆشنبیر و هونەرمەند بە زیندووی سووتێنران و  کۆمەڵکوژکران.

وەک هەمیشە وڵامی فاشیزم لەبەرامبەر تێکۆشانی شۆڕشگێڕانە کۆمەڵکوژی بوو. بەم کۆمەڵکوژیە، کۆمەڵکوژیەکی تر لە مێژووی دەوڵەتی تورک دا تۆمار کرا. کۆمەڵکوژی سێواس یەکەم کۆمەڵکوژی فاشیزم نەبوو و دواهەمینیش نەبووە و نییە. لە مێژووی شۆڕشی یەکگرتووی گەلانی ستەملێکراودا زۆرجاران کۆمەڵکوژی ئەنجامدراوە. کۆمەڵکوژییەکانی دێرسیم، ئاگری، مەڕەش و چۆروم لە سیاسەتەکانی دەوڵەتی سەردەستی تورکەوە سەرچاوە دەگرێت. به هۆی ڕاستی دەسەڵاتدارانی فاشیستەوە، بەرامبەر کۆمەڵگا شۆرشگێڕ و دیموکراتیکەکان تیرۆری فاشیزم زۆر بە دڕندەییەوە ئەنجام درا.

کۆمەڵکوژی سێواسیش هەر بەو شێوەیە ئەنجامدرا. دەوڵەتی تورک بە بەکار هێنانی گروپە ئایینی و فاشیستەکان ئەم کۆمەڵکوژییەی ئەنجامدا. لێکۆڵینەوە لە کۆمەڵکوژی سێواس هەرگیز ئەنجام نەدراوە. ئەو تاوانبارە فاشیستانەی کە هۆتێلی مادماکیان سووتاند و کۆمەڵکوژی سێواسیان ئەنجامدا، ئازاد کران.

ئازادی و ڕزگاری رەنجدەرانی بندەستی عەلەویی کە نکۆڵییان لێدەکرێت، پەیوەستە بە یەکێتی تێکۆشانی چینی کرێکار و گەلی کوردەوە بۆ ئەوەی وڵامی کۆمەڵکوژییە نوێیەکانی فاشیزم و سیستەمی فاشیستی مرۆڤکوژ بدەینەوە، پێویستە تێکۆشانێکی شۆڕشگێڕانەی یەکگرتوو پێشبخەین. پێویستە کرێکاران و ڕەنجدەران لە بەرامبەر هەڕەشەکان دژ بە عەلەوییەکان بێدەنگ نەبن. ڕزگاری لەدەستی خۆماندایە و پەیوەستە بە تێکۆشانی شۆڕشگێڕیی و بەرێکخستنەوە."