خالید رەشید توڕەیە لە بێدەنگی حکومەتی ھەرێم لە ئاستی تاوانەکانی تورکیا

ھونەرمەندی ناسراوی کورد خالید رەشید لە ئاستی تاوانەکانی ئەردۆغان لە دژی گەلی کورد و ژینگەی کوردستان ھاتە قسە و لە بێدەنگی حکومەتی ھەرێم توڕەیە.

خالید ڕەشید ھونەرمەندی ناسراوی کورد  لە ڕێی توری کۆمەڵایەتی فەیسبووک ناڕەزایەتی و تورەیی خۆی لەبەرامبەرھێرشە دڕندانەکانی دەوڵەتی تورکیا لە بەرامبەر ھاوڵاتیان و ژینگەی کوردستان دەربڕی.

خالید رەشید دەڵێت باسی ئەوە دەکات کە بێدەنگی لەئاستی ئەم ئەنفالە ژینگەییەی کوردستان کە لەلایەن ئەردۆغانەوە دەکرێت، بە هیچ وشەیەک ناتوانێت پێناسەی بکات.

هونەرمەندی کورد خالید رەشید دەڵێت:'' بە١٦٠هەزار چەکدارەوە ئەم بێدەنگییە مانای چییە؟ ئەم بێدەنگییەی ئیوە پێشێلکردنی ئاسایشی نیشتیمانییە و پێویستە دادگایی بکرێن لەسەر ئەم تاوانە. تورک داری نەهێشت لە کوردستان هەمویانی بری و بردنی بۆ بازارەکانی  خۆی و دەیان فرۆشێت''

ف.ق